Kurdistan Press - دۆخی عێراق دەکوڵێ دۆخی عێراق دەکوڵێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دۆخی عێراق دەکوڵێ

ئەو دۆخەی نها باڵی بەسەر سەرتاسەری عێراقداکێشاوە بۆن و بەرامەی مەترسی لێدێ و ئەم وڵاتەی خستۆتە بەردەم چدندین پێشهاتی چاوڕوان نەکراوەوە. 

گەرمای تەموز و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هاوتەریبە لەگەڵ بەرزبوونەوەی کێرڤی نیگەرانی و مەترسیەکانی بەردەم دۆخی سیاسی عێراقەوە و زیاتر لە بێدەنگی بەر لە زریان و ڕەشەباوە ئەچێ تا سەقامگیری سیاسی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیەوە. 

پەرتەوازەیی ماڵی شیعەو هەوڵی هێزە هەژمونگەراکانی سەربە لایەنە دەرەکیەکان و دیار نەبوونی ئاسۆی ئاڕاستەی رووداوو پێشهاتەکان،  وا لە کورد و هێزە سیاسیەکانی هەرێم دەخوازێ ناکۆکی و پەرتەوازەیی ڕیزەکانیان بخەنەلاوە. 

زیاد لەمەش گەرەکە هێزولایەنە سیاسیە خەمخۆرە نیشتیمانیەکانی هەرێم لە ئامادەباشی هەر ئەگەرێکی چاوڕوان نەکراودابن و خوێندنەوەی واقعگەرانەیان بۆ کۆی پێشهاتەکان هەبێ و دیراسەیەکی ورد و فرە رەهەند بۆ  ئاییندە و پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی گەڵاڵە بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا