Kurdistan Press - زمانی مێدیا واقع دەگۆڕێ مێدیای هەڵەشە وەک نمونە زمانی مێدیا واقع دەگۆڕێ مێدیای هەڵەشە وەک نمونە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زمانی مێدیا واقع دەگۆڕێ مێدیای هەڵەشە وەک نمونە

بەشێک لەو مێدیای لە دوای ئازادی عێراقەوە لە منداڵدانی بوویەرو رووداوەکانی رووخانی بەعس و کرانەوەی کوردستان بەرووی دەرەوەو هەژمونی تەکنۆلۆژیاوە لە دایک بوون، ڕۆڵێکی زۆر خراپ و نەرێنیان لە تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کوردستان و بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەراوکێ و  نیگەرانی لە داهاتوو گێڕاوە و ئێستاشی لەگەڵدابێ لەسەر هەمان نەهج و بەرنامە و دەستووری نەنووسراوەوە بەردەوامن لە جوڵەو چالاکی. 

گەشەی شۆڕشی تەکنۆلۆژیا و هاتنە دونیای سۆشیال مێدیای رەنگاورەنگ و  تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ زۆر کەس و لایەن و تەوژمی سیاسی  و جڤاکی رەخساند، بێ سانسۆرو سڵەمینەوە لە یاساو بەرپرسیارەتی ئەخلاقی، چیان ویست بڵاوی بکەنەوە و ئەم رەوتە نێگەتیڤە تا ئێستاش بەردەوامەو نەوەستاوە. 

بەشێکی سەرەکی لەو بابەت و هەواڵ و دەقانەی بڵاویشی دەکەنەوە بمانەوێ و نەمانەوێ پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بە ئاسایشی کۆمەڵایەتیەوە هەیە. 

ئەمان وەک ئەوەی هەنگوێنیان لە کونەدارا دۆزیبێتەوە،  دژایەتی کردنی  سەرلەبەری حکومەت و دامودەزگا ڕەسمیەکانی بە ئەرکی خۆیان دەزانن. 
دەرەنجامی ئەم شێوازی کارکردنەش شتێک نیە جگە لە ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و بەگژیەکداکردنی چینوتوێژە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان و دروست کردنی جەمسەربەندی جڤاکی. 

بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما، تۆمەت بەشینەوە،  جنێوفرۆشی، تۆمەتی خیانەت و خستنە پاڵی بێ بنەما، ئیدیعای درۆ، درۆسازی و درۆکردن بە دەم خەڵکانی ترەوەو…هتد بەشێکن لەو نەهجەی مێدیای نابەرپرسیار و دژەئارامی و بەکرێگیراو، بە سوود وەرگرتن لە کەشی ئازادی و دیموکراسی و دوورلە بەرپرسیارەتی یاسایی، جڤاکی و ئەخلاقیەوە پێڕەوی کردووەو بەداخەوە  ئێستاشی لەگەڵدابێ بەردەوامە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا