Kurdistan Press - کوردبوون عەیبە نیە کوردبوون عەیبە نیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوردبوون عەیبە نیە

ساڵانێکە هەندێ هێزی شاراوەو هەژمونگەرای کۆمەڵگەی کوردی بە گشتی و کۆمەڵێک لایەن و دەستەو تاقمی بەکرێگیراوی سەربەم دەوڵەت و فیسارە وڵات کەوتوونەتە کەوڵی شوناسی کورد بوون و چەواشەکردنی تاکی کوردەوە. 

ئەم هێزە شاراوانە بە سود وەرگرتن لە کەشی ئازادی و دیموکراسیەوە بە شێوەیەکی سیستەماتیک و بەرنامەبۆ داڕێژراوو بەکرێ گرتنی چەندین قەڵەم و نووسەری بە ناو ئازادو سەربەخۆ کەوتوونەتە بن کۆڵ کردنی سەرلەبەری جوانیەکانی کۆمەڵگای کوردیەوە. 

ئەمان بە گومان خستنە سەر رەوایەتی کوردبوون و  خاوەندارێتی کوردستان و سەروەریە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەرقاڵی دروست کردنی شک و گومان و دوودڵین بۆ تاکی کورد. 
بەجۆرێک هێمای پرسیاریان خستۆتە سەر شوناسی کوردبوون و سەرلەبەری ماهیەتی ئەو بەشە ئازادەی کوردستان و شەوورۆژ خەریکی دنەدانی هاوڵاتیانن بۆ بەگژداچوونەوەی حکومەتی هەرێم و لەکەدارکردنی دامودەزگاکان و نەهێشتنی هەست و ئینتیمای نەتەوایەتیەوە. 

بۆیە تاکی کورد دەبێ زۆر لەوە هۆشیارترو داناتر بێ بەم پروپاگندە ژەهراوی و هەڵمەتە نانەتەوەییانە لە خشتە ببرێت و بکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم هەڵمەتە دیجیتاڵیە فرە رەهەندە بێ ویژدان و دوژمنکارانیەوە.   

شوناسی کوردبوون و ئینتیمای نیشتیمانی دووانەیەکی ئاوێتەبووی ناو بۆتەی سایکۆلۆژیای کەسایەتی کوردن و هیچ هێزو تاقمێکی بەکرێگیراو ناتوانێ لەکەدارو بێ نرخ و کرچ و کاڵی کاتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا