Kurdistan Press - حەقە پرسی ئاو بخرێتە ناو هاوکێشەی ئاسایشی نیشتیمانیەوە حەقە پرسی ئاو بخرێتە ناو هاوکێشەی ئاسایشی نیشتیمانیەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەقە پرسی ئاو بخرێتە ناو هاوکێشەی ئاسایشی نیشتیمانیەوە

 

تا دێ پرسە ژیاریەکانی وەک ئاوو خۆراک لەم جیهانە و ئەو قۆناغەی ئێستاکە تیایدا دەژین خۆیان دەسەپێنن و گرینگی و رەهەندە بایەخدارەکانیان بۆ مرۆڤایەتی  زیاتر دەردەکەون. 

ئەگەر جاران پرسی پاراستنی ئاسایش و دابین کردنی هەلومەرجەکانی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و گەشەی ئابوری و دواتر رووبەرووبوونەوەی مەترسی تیرۆرو تیرۆرکاری لە ئاستی جیهاندا دەخرانە نێو چوارچێوەی ئەو پرسانەی حیسابی ئاسایشی نەتەوایەتی و نیشتیمانیان بۆ دەکرا، هەنوکە ئاوو دابین کردنی خۆراکیش یەکسانن بە هەمان پرسەوە. 

گەشەی خێراو جێگەی سەرسووڕمانی ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی و ئەو مامەڵە ناشرین و بمهەڕەمەکیەی مرۆڤ بەرامبەر بە ژینگەو سرووشت دەیکا، جیهانی خستۆتە بەردەم دەیان تەحەدی جدی و پڕ مەترسیەوە. 

پەیوەست بە هەرێمی کوردستانەوە، حەقە حکومەتی هەرێم لە پاڵ پرۆژە خزمەتگوزاریەکانیەوە هەڵمەتێکی بەرفراوانی جەماوەریش بۆ دەست گرتن بە ئاوو رێگری کردن لە بەهەدەردانی بخاتە بەرنامەی کارو ئەجیندای داهاتوویەوەو بە زووترین کات دەستوبردی لێبکات و چاوەڕوانی رووداوەکان نەبێ. 

وشک کردنی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی و بەهەدەردان و بەکارهێنانی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە لایەن هاوڵاتیانەوە، وا خەریکە هەرێمی کوردستان و حکومەت و سەرجەم دامودەزگا فەرمی و نافەرمیەکان دەخاتە بەردەم چەندین تەحەدی جدی و پڕ مەترسیەوە. 
هاوکاری نەکردنی هاوڵاتیان بۆ دەستەوەگرتن بە ئاوو  نائامادەیی هەستی ژینگەپارێزی و 
پشتگوێ خستنی ئەم پرسە، لە داهاتوودا  هەرێم دەخاتە بەردەم  دەیان بەرپرسیارەتی مێژووییەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه