Kurdistan Press - شەڕی ئێمە لەپێناو نەمانی شەڕە شەڕی ئێمە لەپێناو نەمانی شەڕە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕی ئێمە لەپێناو نەمانی شەڕە

لەوپەڕی دونیا شەڕ بێت خەوش وکاریگەریەکانی لەھەرێمی 
کوردستان دەردەکەون، کەچی کوردی زۆرمان ھەیە لێرە کە حەزدەکات عێراق ببێتە گۆمی خوێن کە ھێشتا بەشێکین لێی و لەتەنیشتی خۆمانە، ھەر لە خۆیەوە قسە فڕێ دەدات، وا ئەزانێت گەر لە عێراق شەڕ دروست بوو لێرە خۆشتر دەژیت و ئارامتر دەبێت، ھەیەش بەھۆی ستەمی عێراق کە بەرامبەر بە کورد کراوە بەدرێژایی مێژوو ئاوات بەخوێن ڕژتنی تاک بەتاکی عێراقیەکان دەخوازێت، ھەتا بەو ڕادەیەش ھەندێکی تر ھەن حەزدەکەن منالەکانی ناو لانكیش بکوژرێن! ھەشە بەبێ لێکدانەوە وا ئەزانێت بەشەڕێکی وا کوردستان دەبێتە دەوڵەت  و عێراق کۆتایی دێت!

‎شەڕ لە عێراق ببێت کاریگەریەکی زۆر لەسەر کوردیش دەبێت، گەر تێکەڵی شەڕەکەش نەبێت بە دڵنیایەوە زۆری خەوشەکانی بۆ ھەرێم دەبن، شەڕ ھیچ خێری پێوە نیە جگە لە خراپە، شەڕ بوە بە بازرگانی،  سیاسیەکان و ئەوانەی خۆیان بەنوێنەری خەڵک دەزانن بازرگانی بە خوێنی خەڵکەوە دەکەن، ھەریەک بۆ ئەوەی بەشی خۆی زیاتر ببات خوێنی زیاتری خەڵک دەڕێژێت، ھەروەھا گەر شەڕ ببێت ھیچ لەوانە شەڕناکەن کەزۆلم و ستەم و لەکورد کردوە و دژایەتی ھەرێمی کوردستانی کردوە بەڵکو ئەوانە لەکۆشکەکانی خۆیان بەدوای پێکێکی مەشروبەوە لە دورەوە سەیری ئەو شەڕە دەکەن تەنھا ئەوان خوێنیان دەڕژێت کە خەڵکی نەدار و ھەژارن کە ھیچ پەیوەندیان بەشەڕەوە نیە.

‎بە دروستبونی شەڕ عێراق کۆتایی نایات، چونکە عێراق سەد ساڵە دەوڵەتە سەد ڕۆژی ئارامی بەخۆی نەبینیوە کەبێ شەڕ بێت عێراق بەدرێژایی سەد ساڵی تەمەنی خۆی لە شەڕ دابووە بەڵام شەڕ عێراق کۆتایی نەھێنا چونکە عێراق خۆی بەشەڕ دروستکراوە! ئەوەی عێراقی بە دەوڵەت ھێشتۆتەوە بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەیی و جیھانین نەک خودی عێراقە. 
‎ھەروەھا: سەربەخۆیی کوردستان بە شەڕ دروستبون لە عێراق دروست نابێت چونکە کورد دیلی دەستی جوگرافیایە عێراقیش چەند لاواز بێت ئێران و تورکیا دژایەتی دەکەن کە عێراق نەیارێکی زۆر لاوازە بەرامبەر ئەم دوانە بۆ کورد، دووەم ھەرگیز ناگەی بەئامانجێک کە ئامانجەکەت لەشکستی کەسێکی تر دا بێت بەڵکو دەبێت خۆت زەمینە بۆ ئەو ئامانجە بڕەخسێنی، ئەوجا عێراق چەند لاوازبێت ھەتا ئێستا کورد خۆی ئامادەنیە سەربەخۆ بێت، خەتاکەش چەند لەئەوان بێت کەکورد سەربەخۆ نەبێت دەھ ئەوەند لە خودی کوردە گەر کورد خۆی دژایەتی خۆی نەکردبایە دەمێکە کوردستان دەوڵەت بوو، چەندین جاریش دەرفەت بۆ کورد ڕەخسا بەڵام بەھۆی ناکۆكی و دوژمنایەتی ناوخۆ نەیان توانی ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە. 

‎وتەی بارزانی نەمریش لەبیرتان نەچێت کە وتی (شەڕی ئێمە لەپێناو نەمانی شەڕە)، کورد ھەرگیز ئەھلی شەڕ نەبووە ئاواتی بەشەڕیش نەخواستوە، بەڵکو کورد ھەمیشە ئاشتی خوازبووە لەگەڵ نەمانی شەڕە، کورد نە شەڕخوازە نە حەزدەکات شەڕ لەھیچ شوێنێک ببێت، کورد بە سروشتی خۆیەوە جوانە نابێت وەکو خەڵک و نەتەوەكانی تری لێ بێت کە ھەمیشە شەڕخوازن و ئاشتی ڕەتدەکەنەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه