Kurdistan Press - کێشەی کەم ئاوی چارەسەر نەکرێ خۆڵبارین ئەمانخنکێنێ کێشەی کەم ئاوی چارەسەر نەکرێ خۆڵبارین ئەمانخنکێنێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەی کەم ئاوی چارەسەر نەکرێ خۆڵبارین ئەمانخنکێنێ

هەموو جیهان بە ئاڵنگاریەکانی گۆڕانی کەشوهەواو لافاوو کەمبوونی دانەوێڵە و وشکەساڵی و ئەگەری قاتوقڕیەوە سەرقاڵە. 

رۆژنامەنووسان، مێدیاکاران و  دەزگاو دامەزراوە زەبەلاحەکانی راگەیاندن و ناوەندەکانی توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی زانستی و رێکخراوەکانی ژینگەپارێزی و ئاشتی سەوز Green Peace و…سەرقاڵی ڕاڤەو هەڵسەنگاندن و بەراوردکاری و توێژینەوەو لێدانی زەنگی خەتەر و تاوتوێی ئەگەرە ترسناکەکانی دۆخی ئاسایشی خۆراک و گۆڕانی کەشوهەوان لەسەرانسەری جیهاندا، کەچی لای ئێمە مێشیش میوانمان نیە.!!!

درێژەکێشانی جەنگی ماڵوێرانکاری روسیەو وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی خێرای پلەکانی گەرماو زەوی و کەمبارانی، جیهان و مرۆڤایەتیان خستۆتە بەردەم داهاتوویەکی نادیارو ترسناک و ئەگەرومەگەری زۆر خەتەرناکەوە. 

رۆژ نیە شارەزایانی ئەم بوارانە هۆشداری نەدەن و دەسەڵاتدار و بڕیاربەدەست و سەرمایەدارانی جیهان و خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکان نەخەنە بەردەم وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بەم دۆخە پڕ مەترسیەوە.

وشکەساڵی لە ئەفریقیا 200 ملیۆن کەسی خستۆتە بەردەم مەترسی قاتی و قڕی و برسێتیەوە. وشکەساڵیەک بە درێژایی چەندین دەیەی رابردوو ئەفریقیا وێنەی بۆ خۆیەوە نەبینیوە. 

پێشبینی دەکرێت بە هۆی درێژەکێشانی جەنگی ئۆکراین و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی دانەوێڵەو وەستانی ئەم بەرهەمە، رۆژهەڵاتی و ناوەڕاست بە پلەی یەکەم و ئەفریقیا بە گشتی لە ئاییندەیەکی نزیکدا رووبەرووی کەم بوونی سەرچاوەکانی ئاوو خۆراک و  لەولاشەوە وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی ببنەوە. 

پێشبینیەکان ئاماژەیان داوە بەو ڕاستیەی قاتی و قڕی و برسیەتی و نەبوونی ژیان و گوزەران و ئاوی خواردنەوە لە داهاتوودا تەنگ بە دانیشتوانی ئەفریقیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەور هەڵبچنێ و  کۆمەڵگا لەرزۆکە ناسەقامگیرەکانی پڕ لە نادادی ئەم وڵاتانە  رووبەرووی پشێوی و ئاڵۆزی و ئەگەرەکانی ڕاپەڕین و کاولکاری و داڕمان بکاتەوە. 

کەچی لای ئێمە نە بایەو نە بۆران….

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا