Kurdistan Press - نە سەدر دەتوانێت عێراق دروست بکات نە عێراق دەتوانێت سەدر دروست بکات نە سەدر دەتوانێت عێراق دروست بکات نە عێراق دەتوانێت سەدر دروست بکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نە سەدر دەتوانێت عێراق دروست بکات نە عێراق دەتوانێت سەدر دروست بکات

‎عێراق: وڵاتی قەزاو و قەدەرە، قەدەری ھەر جارەو بەدەستی وڵاتێکە کە بەدڵی خۆیان قەدەری بۆیان داناوە، کە لە قەدەری عێراق وانوسراوە ھەرجارەو ولاتێک لە وێرانیەوە بەرەو وێرانتری ببات، ھەرچی قەزای خراپ و ناموبارەکی خۆشیانە بۆ گەلانی عێراق دەیھێنن! عێراق ئەو وڵاتەی کەھەرگیز سەقامگیر نەبوە تا لە ناسەقامگیری بترسین، کە نەخشەی عێراق کێشرا بە ناسەقامگیری کێشراوە، عێراق ئەو وڵاتەی بەنائارامی لەدایک بوو، ھەرگیز ئارام نەبوە تا بەرەو نائارامی بڕوات خۆی نائارامە، عێراق داھاتوی نیە تا داھاتوی ڕوون یان ناڕوون بێت بەڵکو عێراق ھەمیشە لە دوێنێیەکی تاریک دایە، لە ئەمڕۆی نەبون دایە، ئەوجا داھاتو و سبەینێیەکی عێراق ھەر تاریک و نەبون دەبێت! 

‎عێراق دروستنەکراوە تابەرەو ڕوخان بڕوات ھەر ڕوخاوە ئەوەی عێراقی بەو شێوەیەش ھێشتۆتەوە عێراقی نین بەڵکو بەرژەوەندی وڵاتانی جیھانی و ھەرێمین، عێراق ھەتا ناتوانن خۆی بڕوخێنێت کە ھەر ڕوخاوە چونکە ئەوە خەڵکیترە بڕیار دەدات کە عێراق چۆن و بەچ شێوەیەک بێت نەک عێراق خۆیەتی ، عێراق یاری ناکات بەڵکو یاری پێدەکرێت، سەروەری عێراق ھەمیشە لە ئۆفسایدایە کە بێ سەروەری بووە و نیەتی، خەڵکی تر ھەمیشە ئەو خەتە دەبڕن و لە ئۆفساید دان بەبێ ئەوەی ناوبژیوانەکە بە ئۆفساید بۆی ھەژمار بکات! عێراق بووە یاریگای ڕاھێنانی خەڵکی تر کەلە عێراقدا خۆیان ئامادە دەکەن و ڕاھێنان دەکەن و نمایش دەکەن بۆ ڕکابەرەکانی خۆی!

‎بە دەست لەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵی ئەندام پەرلەمانی موقتەدا سەدر و ھەر ڕەوت  و حیزبێکی تر پرۆسەی سیاسی لەعێراق ناوەستێت چونکە عێراق پرۆسەی سیاسی نیە تا بوەستێت، نە بەرەو ھەڵدێر دەڕوات چونکە عێراق خۆی ھەمیشە لە ھەڵدێردایە، نەعێراق بەرەو شەڕ دەڕوات چونکە شەڕ لەعێراق تەواو نەبوە تا بەرەو شەڕ بڕوات ھەر لە شەڕ دایە، نە عێراق بەرەو مەترسی دەروات بەڵکو مەترسی خۆی لەعێراق ڕادەکات چونکە عێراق خۆی گەورەترین مەترسی یە! 

‎بەم یاریە سیاسیەی سەدر کردی کە زیاتر یاریەکی عاتفی بوو تا سیاسی بێت کە بەدەنگدەری خۆی کردی، ھەر ئەوەیە کەسەدر بەحکومەتی خۆی نەگەیشت ناھێڵێت ھیچ حکومەتێکی تریش پێکبھێنرێت، دەست بۆ کارتی خۆپیشادان دەبات خۆی باشتر ئامادە دەکات گەر ھەڵبژاردنێکی تر بکرێت کە ناکرێت، شەڕیش بکرێت خۆیان دەمێکە لە شەڕدان ئامادەی تەواوی شەڕن کە ئەو شەڕە دەمێکە بڕیاری لەسەر دراوە خۆیان نا ئەجیندای ئەملا و ئەولا ئەو شەڕە لەسەریان فەرزکراوە. کە عێراق ھەرگیز ھیچ شێک فەرز نەکردوە بەڵکو ھەمیشە شتەکان لەسەری فەرز دەکرێن و دەسەپێنن!  نە سەدر دەتوانێت عێراق دروست بکات نە عێراق دەتوانێت سەدر دروست بکات، عێراق  بەدەستی خەڵکی ترە، سەدریش ھەر دەستی خەڵکی تری لەگەڵە، ھەریەکیان بەدوای بەرژەوەندی خۆیانن تەنھا عێراق نەبێت کە بەدوای بەرژەوەندی ھەموو خەڵکی ترە تەنھا بەرژەوەندی خۆی نەبێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه