Kurdistan Press - زمانی هونەر کەرەسەیەک بۆ ناساندنی فەرهەنگی نەتەوایەتی زمانی هونەر کەرەسەیەک بۆ ناساندنی فەرهەنگی نەتەوایەتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زمانی هونەر کەرەسەیەک بۆ ناساندنی فەرهەنگی نەتەوایەتی

زمان ئامرازێکە بۆ پەیوەندیکردنی بە دونیای دەرەوەمان. ئامرازێکە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و پەی بردن بە نهێنی و فەزای دەرەوەو ناوەخۆی کایەی پڕ پێچ و پەناو تەژی ڕەمزورازی ژیان. 

گرنگیدان بە هونەر بە درێژایی تەمەنی مرۆڤ و بڕینی قۆناغەکانی هۆشیاری و گەشەی کۆمەڵایەتی و دروست بوونی تێگەیشتنی نوێ و پەرەسەندنە جڤاکیەکان، لە هەموو سەردەمێکدا وەک ئامرازێکی ناساندنی نەتەوەو نمایشی ماهیەتی دابونەریت و شوناسی نەتەوایەتی،  بەشێکی دانەبڕاو بووە لە هۆشیاریەکەی. 

ساڵانێکە بە هۆی دۆخی تایبەتی هەرێمی کوردستان و قەیرانە یەک لە دوایەکەکان و تەوژمی ئاڵنگاریە ئابوریەکانەوە، دامەزراوە هونەری و حکومی و ئەهلیەکان نەیانتوانیوە وەک باقی کەرتەکانی تر، گرینگیدان بە هونەر بخەنە بەرنامەی کارەوە. 


هونەری شانۆ و نواندن و بەرهەمە سینەماییەکان و گەڕانەوە بۆ شوناسی ڕەسەن و بەهێزکردنی لایەنە هونەریەکانی رووبەری ژیان و  لە سەرووشیانەوە سینەماو شانۆ، ساڵانێکە دوچاری پاشاگەردانی و دواکەوتن و قەتیس مانێکی کوشندە بووە. 

گرینگیدان بە هونەری سینەماو شانۆ دەتوانێ لایەنە جوانەکانی جڤاک و هونەری ڕەسەنی کوردەواری لە مۆسیقاو گۆرانی کلاسیکەوە بگرە تا دەگات بە بوارەکانی تری هونەر بخاتە نمایشەوە. 
بەم پێیە ئەم گرنگیدانە ئەشێ جۆرێک لە جوڵەو چالاکی بخاتەوە نێو دونیای  خەواڵووی هونەرەوە و چیتر هەموو بوارو جوانیە شاراوەکانی نەتەوەیەکی  مەزلومی وەک کورد، نەکرێن بە قوربانی ئابوری و فەرامۆش کردنی ئەم دیوە جوانەی رووبەری کایەی ژیانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا