Kurdistan Press - تا قورەکە خەستتر بێ ھاوکێشەکەش ئاڵۆزترە تا قورەکە خەستتر بێ ھاوکێشەکەش ئاڵۆزترە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تا قورەکە خەستتر بێ ھاوکێشەکەش ئاڵۆزترە

وەک بکەری بەدکردار هەر ڕۆژەو ملی کردارێکی چەوت دەگرێتە بەر و کاولکاری و دووبەرەکی بەرهەم دەهێنێ. 

ملی رێگای ھەڵەی گرتۆتەبەر و نەمبینی بۆ تاکە جارێکیش بەخۆیدا بچێتەوە...یا زمانم ڵاڵ داوای لێبوردن  لە حەشاماتی داماوو نەتەوەیەکی  سەرگەردان بکات.

کەرەسەی بیانووھێنانەوەو پینەوپەڕۆو شەلم کوێرم،  وەک کەرەسەی دۆڵمەی پێچراو ھەمیشە لای ئەو ئامادەیەو دەلاقەیەکە بۆ خۆ دەربازکردن لەو دۆخ و تەنگژانەی دروستیان دەکات...لەھەمووشی کارەساتبارتر ئەوەندە تەسکبین و دەمارگیرە، قسەو ئامۆژگاری ھیچ کەسێکی بەلاوە گرینگ نیە.

ڕۆژێک بە ناوی خەباتی نەژادی و ئۆپۆزیسیۆن، ڕۆژێک لە ژێر دەمامکی خەمخۆری هەمووان و سەردەمێکیش بە بیانوی دروست کردنی دەوڵەتی کوردی و خەباتی نیشتیمانیەوە باکوری کوردستانی وێران کرد و سەدان رۆڵەی خێر لە خۆ نەدیوی بە کوشت داو هەزارانیشی لێ خستنە بەندیخانەکانی ئەو جەلادەی خۆی لەوان باشتر نیە. 

هیچ بزوتنەوەیەکی چەکداری بە قەد پەکەکە بە درێژای ساڵانی تەمەنیەوە دژی درووشمە گەورەو باقوبریقەدارەکانی نەجوڵاوەتەوەو لە پەیامە نەتەوەیی و نەژادیەکانی هەڵنەگەڕاوەتەوەو پاشەکشەی نەکردووە و نیشتیمانی وێران نەکردووەو نەبۆتە سەرئێشەو بارگرانی بەسەر شانی کوردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه