با تۆوی یەکڕیزی بچێنین و چیتر بە بڕۆوبیانووی جیاوە درز نەخەینە کۆشکی بە خوێن بونیاد نراوی نەتەوەو نیشتیمان.
تەبایی کلیلی سەرکەوتن و زیندوومانەوەی نەتەوەیە. زامنی بەردەوامبوونی نیشتیمان و پاڵپشتێکی بەهێزی هەنگاونانە بەرەو دواڕۆژێکی جوانترو ئاسودەترو نەخشاوتر.
سەردەمی ترامپ سالاری و ترامپیزم و ناسیۆنالیزمی ئابوری و بلۆکی ترامپیزم کۆتایی ھات، بەڵام ئەو رق و قین و دووبەرەکیەی ئەو چاندی، دەمێنێ.
گەلان دەمێنن، ئایدیۆلۆژیەکان کاڵ دەبنەوە و رەنگە ڕۆژێک بێت ئەوانیش گۆڕانکاری رادیکاڵیان بەسەردابێت و فۆرمێکی تر وەربگرن.
هیچ نەتەوەیەک بە قەد کورد پێویستی بە تابایی و دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی قوڵی سیاسی و وەلانانی شەڕی بەرژەوەندی نیە.
کایەی ژیان و سیاسەت و ئابوری هەمیشە هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانکاریە جیهانیەکان گۆڕانیان بەسەردادێت. رەمزی مانەوەمان لە یەکگرتن و تەبایی و یەکڕیزیدایە.
وەڵام بدەوه