بەپێی مادەی یەكەمی دەستوری عێراق كۆماری عێراق وڵاتێكی فیدرالییە و سیستەمی حوكمرنی تێیدا پەڕلەمانییە.
بەڵام ئێستا بەهۆی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕالییەوە عێراق وڵاتێكی مەركەزییە و سیستەمی حوكمرانی تێیدا دادوەرییە نەك پەڕلەمانی،
بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای باڵا دوو دەرهاوێشتەی هەیە بە پلەی یەك دژی هەرێم و فیدڕالییەتە بە پلەی دووش دژی دیموكراتی.
ماوەی ڕابردوو دادگای باڵا بڕیارێكی دژی نەوت و گازی هەرێم دەركردووە و ئەگەرچی نادەستوریشە، فشار لە حكومەت دەكات جێبەجێی بكات، لەهەمانكاتدا ئەمڕۆ بڕیاری داوە كە پەڕلەمانی ئێستا ناتوانێت یاسا دەربكات كە ئەم بڕیارە دژی سیستەمی پەڕلەمانییە و دادگای باڵا خەریكەی خۆی ڕۆلی پەڕلەمان دەگێڕێت.
لە لایەكیتر دادگای باڵا بڕیاری داوە پەڕلەمان ناتوانێت وەزیری حكومەتی كاربەرێكەر استجواب بكات و متمانەی لێ بسەنێتەوە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە واژوی پێویست كۆكراوەتەوە بۆ استجوابی وەزیری نەوت و متمانە لێوەرگرتنەوەی لەبەرامبەر كارە نادەستورییەكانی لەم ڕۆژانەی دوایی دا، بۆیە دادگا بەم ڕێگایە دەستەلاتی متمانە وەرگرتنەوە لە وەزیری نەوتی لە پەرلەمان وەرگرت كە ئەم بڕیارەش دژی هەرێمە، تا نوێنەرانی هەرێم نەتوانن متمانە لە وەزیری نەوت وەربگرن تا بەردەوام بێت لە جێبەجێ كردنی بڕیاری دادگا دژی هەناردەی یاسایی نەوتی هەرێم.
چۆن دەكرێت دادگای باڵا مافی هەبێت فەرمانی وا بە حكومەت بكات، بەڵام پەرلەمانیش نە بۆی هەیە یاسا دەربكات نە چاودێری حكومەت بكات؟
بۆیە لە سایەی بڕیارەكانی ئێستای دادگای باڵا هیچ مافێكی یاسایی و چاودێری پەڕلەمانیی بۆ پەرلەمانتارانی نەهێشتەوە بەتایبەتیش نوێنەرانی هەرێم و هەم سیستەمی پەڕلەمانی هەمیش فیدڕالەتی بەتەواوەتی بردۆتە ژێر پرسیار.
سیپان شێروانی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بڕیارەكانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕالی هەم دژی هەرێم و فیدرالییەتە هەمیش دژی سیستەمی پەڕلەمانی
3سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لە چەمچەماڵەوە، کارە ڕاستەکە ئەوەیە، کە کاک مەسرور دەیکات
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری دەدرێت پلەکانی گەرما دەفڕن
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆکاری هێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرابوو
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێل لە دکتۆر شاخەوان عەبدوللاوە
1 رۆژ پێش ئێستا
لە بەغداوە دڵنییایی دەدرێت لەبارەی کێشەی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه