لە وڵامی نوسراوێکی سەرۆککۆماری عێراق دادگای فیدراڵی دەڵێت "حکومەتی ئێستا کاربەڕێکەرە و ناتوانێت هەموو بڕیاڕێک بدات و لەنێو ئەوانەشدا ئەو بڕیارانەی كە هۆكار و پاڵنەری سیاسییان هەیە و كاریگەری گەورەیان لەسەر ئایندەی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی عێراقدا هەیە"...
لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی تەواوی ئەو هەڕەشە و هێرشانەی وەزیری نەوتی عێراق لەسەر پڕۆسەی دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە و هەموو ئەو هەوڵانەی کە باس لە هێرشی گروپە میلیشیاکان دەکرێت بۆسەر چەند بیرە نەوتێک دەکەوێتە دۆخی ئیفلیج بوونەوە، چونکە داواکارییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی جگە لەوەی بڕیارێکی تەواو سیاسییە هەروەها کاریگەری لەسەر قوتی شەش ملیۆن هاوڵاتی هەرێم دروست دەکات کە ئەمەش دۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵاتی عێراق دەخاتە قۆناغێکی سەختەوە. لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جەخت لەوە کراوەتەوە کە "ناتوانرێت هیچ دەسەڵاتێک بەکاربێت کەببێتە هۆی تێکدانی دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی"... لەم سۆنگەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بەڵگەیەکی یاسایی دەبێت کە هەرێم لەفرۆشتنی نەوتی خۆی بەردەوام بێت و حکومەتی کار بەڕێکەریش ناتوانێت ئەو بڕیارەی پێشوتری دادگای فیدراڵی لەسەر فرۆشتنی نەوت داویەتی جێبەجێبکات و پێویستە چاوەڕێی دەسبەکاربوونی کابینەی ئایندەی عێراق بکرێت بۆ چارەسەر کردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەت.
لیزا فەلەکەدین
ئەندام لە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمان
وەڵام بدەوه