نوسینی : ھۆگر نێروەیی
داگیرکار خۆیان وڵات و ئیمپراتۆریەتی خۆیان دروستکردوە، کەچی عێراقی داگیرکار خۆی بەدەستی داگیرکار دروست بووە! داگیرکار ئاسانترین شت بۆیان دابینکردنی موچەیە، موچە بەبێ مەرج بۆ خەڵکی وڵات و خاکی داگیرکراو دابین دەکەن، کەچی عێراق ئەوەش بە ڕەوا نابینێت کە وەکو داگیرکراوێک مامەڵەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات، بەڵکو زۆر بە کەمتر بە حسابی ھیچیش مامەڵە لەگەڵ ھەرێم ناکەن، کەھیچ بۆیان گرنگ نین! داگیرکار بڕیار لەکەس وەرناگرێت، خۆی خاوەنی بڕیار و ئەجێندای خۆیەتی لەسەر داگیرکراو دەسەپێنێت، کەچی عێراق نە خاوەنی بڕیاری خۆیەتی نە ئەجێندای ھەیە، بەڵکو بڕیار و ئەجێندای خەڵکیتر لەسەر دەسەپێنێت! عێراقیش دەیەوێت بڕیاری و ئەجێندای و خەڵکی تر بەسەر ھەرێمەوە بسەپێنێت. ھیچی ئێرەش بە حەماسێکی زۆرەوە چاوەڕێی پراکتیزەکردنی بڕیارەکانێتی. کە ئەوان خولامن. ئەوانەی خۆشمان مەمنونن بە خولامی خولام وەربگرن!.
شارێک بەتەوای؛ بە مەڵبەند و کۆمیتەوە، بە ئاڵا و ناسنامەوە، بەسرود و نیشتیمانەوە، بە ژێر زەوی و سەر زەویەوە، بە پۆلیس و ئاسایشەوە، بە نەوت و غاز و تەواوی پیترۆڵەوە، بە خەڵک و خانویەوە، بە ئەملاو ئەولا و ھەموو لایەکەوە، بە ھەرچی ھەتانە داتان پێیان بەڵام نەک ھەر موچەتان نەداونەتێ و نەک حسابی ھیچتان بۆ نەکرد بەڵکو ھەرکردن بەھیچ لە ھیچیش کەمتر!. نەیانھێشت دۆمینەیەکیش بە ئیسراحەت بکەن. جا
ئێستا موژدەی ئەوە بە گوێی خەڵک دەدەن گەر حکومەتی ناوەند ئیدارەی نەوتی ھەرێم بدات موچەتان دەدەنێ، بەنزینتان ھەرزان دەکات و خزمەتان دەکات، ژیانی ئێوە وەکو خەڵکی بەسرا دەکەنە بەھەشت کەخەڵکی بەسرا خۆیان لەناو دۆزەخن.
کەسێک بەکۆیلایەتی لەدایک ببێت، ئاڵودەی کۆیلایەتی دەبێ، گەر ڕۆژێک خاوەنەکەی ئازادی بکات، وا دەزانێت خاوەنەکەی غەدری لێکردوە، پەریشان دەبێ، بۆ حاڵی خۆی دەگیرێت، گەر نەکرێتەوە کۆیلە ئارەزوی مردن دەکات نەک ئەوەی بە ئازادی بژیت!
خۆشیان دەزانن بەڵێن و قسەکانی حکومەتی ناوەند بۆ ھەرێم ھیچە، بەڵام ھیچ ھەر باوەڕی بەھیچە و بەھیچ ڕازیە، گەر ھیچ نەبێت حسابی ھیچیشی بۆ نەکەن خۆیان بە دۆڕاو و شەرمەزار دەزانن! شەڕدەکەن لەپێناو ئەوەی بکرێنە ھیچەوە، و ھیچیان پێ نەدەن! حسابی ھیچیان بۆ بکەنەوە!.....
ئەوانەی خۆمان جاشیش نین، جاش ھەر چەند جاش بێت ھەبونی خۆی ھەیە لە ھاوکێشەکان دا، بەڵام ئەوانەی خۆمان لە ھاوکێشەدا بوونیان نیە ھیچن، ھەمیشە ئومێدیان لەسەر ھیچەوە ھەڵدەچەنن، ئەزمونی چەند ساڵیان ھەر بەھیچ حسابکراون، تێر نەبون لە ھیچ، بێ ئومێد نەبوون لەھیچ، یان ھەر دەتانەوێت ھیچ بن، ھیچ نەبن ناحەسێنەوە! گەر دەتەوێت مەلەفی نەوت باشتر بکرێت بۆ بەھیچ دەیگرنەوە، بۆ ھەر ھەڵ ھەڵای ئێوە بۆ خەڵکی ترە، بۆ جارێک ھەڵ ھەڵاکەتان بۆ خۆتان نابێت، وا دەزانن گەر ھیچ نەبن ئەو مەلەفە باش نابێت، دەتوانن خۆتان بن نەک ھیچ بن باسی کەموکورتی و گەندەڵیش بکەن، ئەوکات حسابتان بۆ دەکرێت قسەتان زیاتر دەڕوات، ھیچی ئەوان مەبە هی خۆت بە حسابی زیاترت بۆ دەکرێت، لێرەوە دەتوانن باشتری بکەن نەک لەوێ کە ھیچ حسابێکتان بۆ ناکەن ھیچ نەبێت!.
مەلەفی نەوت چەند کەموکورتی تێدا ھەبێت، چەند گەندەڵیشی تێدا بکرێت لەکۆتایدا موڵکی خەڵکی کوردستانە، خەڵکی کوردستان دەبێت بەڕێوەی ببات و باشتری بکات کەموکورتی و گەندەڵی نەھێڵێت، نەک خەڵکی تر بەڕێوەی ببات کە ئەوکات نەک کەموکورتی و گەندەڵی تێدا دەکرێت بەڵکو بە تەواوی بۆ خۆیان دەیبەن ھیچت بۆ ناھێڵن. ئەوانەی چاوەڕێی زەبری ھێزن، گەر عێراق جورئەتی ھەبوایە چاوەڕێی بڕیاری دادگای نەدەکرد بەزەبری ھێز دەستی بەسەر ھەموو کێڵگەکانی نەوت دەگرت، بەڵام ئەزمونی عەبادیان ھەیە جورئەت ناکەنەوە ئەو ئەزمونە تاقیبکەنەوە، بۆ ئەوەی چارەنوسیان وەکو عەبادی نەبێت لە لوتکەی دەسەڵاتەوە بکرێتە دەرەوەی ھاوکێشە.
وەڵام بدەوه