Kurdistan Press - ژینگەپارێزی لە نێوان ئەرک و بەرپرسیارەتی هاوڵاتیان و حکومەتدا ژینگەپارێزی لە نێوان ئەرک و بەرپرسیارەتی هاوڵاتیان و حکومەتدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژینگەپارێزی لە نێوان ئەرک و بەرپرسیارەتی هاوڵاتیان و حکومەتدا

پرسی ژینگە و روانگەو فکری ژینگەپارێزی هاوکێشەیەکی دوو سەرەیە. هیچ دەسەڵات و حکومەتێک بە تەنیا توانای پاراستنی ژینگەی نیە ئەگەر هاوڵاتیان هاوکارو یارمەتیدەری نەبن. 

پاراستنی ژینگە ئەرکوبەرپرسیارەتیەکی گەورەی نیشتیمانی و فرە رەهەندە و فرە سیمایە، نەک بەرپرسیارەتی حکومەت بە تەنیا. 

گەر هاونیشتیمانیان لە پاک راگرتنی ژینگەی شەقام و  ناوەندی شارو رێگاوبان و دەشتو دەرو شوێنە گەشتیاریەکان بە ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆیان بۆ پاراستنی هەڵنەستن و کەمتەر خەم بن، نەک حکومەتێک و دووان، بەڵکو پێشکەوتووترین حکومەت و شارەوانی و دەزگاو دەستەی ژینگەپارێزیش توانای پاک راگرتنی ژینگەیەکی لەمجۆرەی نابێت. 

کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لە شەقامەکانی شارو و کۆڵان و ژینگەی دەرەوەی شار و لە پاڵ ئەمیشدا پەرەسەندنی نەریتی حەزی خاوەندارێتی (ئوتومبێل) و کەمتەرخەمی نواندن لە جێ بەجێ کردنی ئەرکوبەرپرسیارەتیەکان و بەتەنگەوە نەبوونی ژینگە لە لایەن هاوڵاتیانەوە، دوای ماوەیەکی کەم کۆمەڵگە رووبەرووی چەندین ئاڵنگاری ژینگەیی و تەندروستی گشتی و پیس بوونی ئاووهەوا دەکاتەوە. 

لە دۆخێکی لەمجۆرەدا بڵاوبوونەوەی دەیان نەخۆشی و پەتای درێژخایەن  لە کۆمەڵگادا، زەمینەیەکی لەبار بۆ تێکچوون و داڕمانی کەرتی تەندروستیش دەرەخسێنێ و حکومەت و دەسەڵاتی ئیداریش رووبەرووی دەیان کێشەو گرفتی چارەسەرنەکراو دەکاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا