KurdistanPress...

CLOSE

پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کێ دەبێت؟

پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کێ دەبێت؟

یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک قورسترین پۆست دەبێت، کە پێویستی بە ئۆکەی و ڕێککەوتنی چەندین دەوڵەتی زڵھێزی ناوچەکە دەبێت، ئەمە جگە لەبەرژەوەندی زڵھێزانی جیھان کە ڕۆلی سەرەکی دەبینن لە یەکلایکردنەوەی  ئەم پۆستە. پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە حیزب گەورەترە بەھۆی ململانێی چەندین سەدە لەسەر ئەو شارە، کە شارێکە ھەر وڵات و نەتەوەیەک بەھی خۆی دەزانێت، تورکیا کە خۆیان بە میراتگیری ئیمبراتۆریەتی عوسمانییەکان دەزانن کەرکوک بە ھی خۆ دەزانن، عێراق کەمیراتگیری ئیمبراتۆریەتی خەلافەتن بەشارێکی عەرەبی دەزانن، ئێرانیش کە ململانێی زۆری کردووە  بۆئەوەی خۆی بکاتە خاوەنی کەرکوک، کەلە رووداوەکانی شازدەی ئۆکتوبەر بەئاشکرا وتیان دەستبەرداری ئەو شارە نابین بۆ یەکەم جار شیعەی نزیکی ئێران دوو کورسی لەو شارە بەدەستھێنا، بەریتانیاش کاتی خۆی سوریای ئێستا  و چەندین بەرژەوەندی تری بە فەرەنسا دا بۆ ئەوەی پشتگیری بکەن کە ویلاتی موسل بکرێتە بەشێک لە سەر عێراقی نوێ کە شەڕی ئەوان لەسەر کەرکوک بوو کە گرنگترین شاری ویلایەتەکە بوو، ئەمە جگە لە ئەمریکا و ڕووسیا کە ھەریەکیان بە جیا بەرژەوەندی خۆیان دەوێت. 

لە کۆتا دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کورد توانین حەوت کورسی بەدەست بھێنن و نزیکە لە کورسی ھەشتەم، عەرەب و تورکمان توانین ھەشت کورسی بەدەست بھێنن، گەرچی یەکێتی توانی ببێتە حیزبی یەکەم، بەڵام خۆی بەتەنھا ناتوانێت پۆستەکە وەربگرێت، گەر خەڵکی دیکەش پۆستەکەی پێی بدەن دەسەڵاتەکانی ھێندەی ھەڤال ئەبوبەکر دەبێت لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی، کە عەرەب ھەموو ھەوڵی بۆ ئەوەیە ڕاکان جبووری لە پۆستەکەی بھێلن یان ھەر کێ دابنرێن نزیکی خۆی بێت گەر لە کوردیش بێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی ھەر لای خۆیان بمێنێتەوە، 

تورکمان شەڕعیەتی بەھەموو کەسێک دەدات بە کاندیدی کورد نادات، بە تایبەتی کە ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی نێوان یەکێتی و تورکیا زۆر خرابە بەھۆی بابەتی پەکەکە. ئەوجا گەر یەکێتی بیەوێت ئەو پۆستە وەربگرێت کورسیەکە بکاتە قەنەفە دەبێت پێش ھەموو شتێک ئۆکەی پارتی وەربگرێت ھەردووکیان پێکەوە لەسەر کاندیدێک رێکبکەون، ئۆکەی پارتی ئۆکەی کوردە کە بەپێی ھەموو بەڵگەنامە مێژووییەکان کورد زۆرینەیە لە کەرکوک، بەڵام یەکێتی بەتەنھا شەڕعیەتی حیزبی دەبێت نەک نەتەوەیی کورد کە زۆرینەن لە کەرکوک. 

راستە پارتی تەنھا دوو کورسی ھەیە، بەڵام ئەوەی حسابی زیاتری لەسەرە پارتی یە، پارتی زیاتر لە ھەموو لایەنێک دەتوانێت دەوری خۆی ببینیت، کە تا ڕادەیەکی باش بێ لایەنی و ھاوسەنگی پاراستووە لەنێوان ھەموو زڵھێزانی ھەرێمی و جیھانی، ئەو دەتوانێت بەشێوەیەکی باش لۆبی بکات، بۆ ئەوەی نەک تەنھا پۆستەکە بەڵکو بڕیاردانیش بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنێتەوە، ئەوجا یەکێتی نابێت غرووری بگرێت حساب بۆ پارتی نەکات چونکە خۆشی باشتر دەزانێت ئەو ھەرچەند حساب بۆ بکرێت لای خەڵکی دیکە  بەڵام تا ئێستا ئەوەی زیاتر لە ھەمووان حسابی بۆ دەکرێت پارتی یە، حساب نەکردن بۆ پارتی کورسیەکە نەک نابێتە قەنەفە بەڵکو بە بلوکیش بۆیان نامێنێت، بێ نڕخ و بێ دەسەڵات دەبێت، کە شەش ساڵە یەکێتی بەبێ پارتی لە کەرکوکە بەڵام ھیچ حسابی بۆ نەکراوە لای خەڵکی دیکە گەرچی ھەر زۆرینەش بووە لەو شارە، پارتیش دەبێت زیاتر دەوری خۆی ببینێت، چەند تێنینی و گڵەیش ھەبێت بۆ کاتی تر  و شوێنی تر ھەڵگرێت، ئێستا تەنھا کاتی ئەوەیە کە ناسنامەی کوردستانبوونی کەرکوک بپارێزن، کە خەڵکی دیکە ھەموو ئامانجیان ئەوەیە بەتەواوی کوردستانبوونی کەرکوک بسڕنەوە.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه