ئەم فورمەی حکومەت لەنێو قوڵایی بڕیاڕی سەربازیییە
عێراق بەم شێوە فۆرمە سەربازییەی کە لەدەستی ھێزە مەزھەبی و تائیفییەکانە، وێنەیەکی باڵاتر و گەورەتری نابێ، بەڵکوو قەیرانی گەورە بەرۆکی عێراق دەگرن، دەیخەنە قوڵایی کێشەکانی ناوچەکەو ئەم بەرگە سەربازییە، ئاخیرەکەی مەترسیدارە...
وەک پێشتریش رام وابووە کە عێراق کەوتە نێو یاریی نەتەوە، یاری ھیچکردنی ھەموو ئەو بنەما دیموکراسیانەی کە لەدوای ٢٠٠٣ لەسەری وێنا کرا، دەرچوونی عێراق لە یارییە ئیقلیمییەکان سەختە، ھەر وڵاتێک بکەوێتە نێو دەسکاری پێکھاتەو فرە رەنگی خۆی، دەکەوێتە بەردەم ھەڕەشەیەکی جیدی لەسەر داھاتووی خۆی...
ئەو وڵاتانەی کەوتنە یاری نەتەوە، ھەر لە کۆتاییدا نەتەوەکان لە گەمەی یەکتر خواردنەوەدا، وردە وردە خەتیان بەسەر یەکتر کێشاو لەیەکتری جوودا بوونەوە، جا جوودابوونەوە، ئابووری بێ، یان جوگرافی، یان نفووز، یانیش سەربەخۆیی، چونکە بەیەکەوە لکانی ئەم نەتەوانە لە عێراقدا بۆ داھاتوو زیانی گەورەی بۆسەر بەرژەوەندی وڵاتانی زلھێز دەبێ، پێناچێ ئەمەی لە عێراقدایە بەناوی حوکمڕانی لەم گێژاوەی ناوچەکە بتوانێ سەرکەوێ..
وردە وردە لە عێراق بابەتی ھەڵبژاردن دەچێتە قوڵایی بڕیارە سەربازییەکان و شەرعیەتی مەدەنی وەرناگرێ و، ئامانجەکەش روونە بێبەھاکردنی بڕیاری حکوومەتێکە کە دەبێ بارمتەی دەستی بڕیاڕی سەربازی بێ...
تاکە بنەما بۆ دەرچوونی عێراق بریتییە لە گەڕانەوە بۆ شەرعیەتی پێکھاتەکان، یەکتر خوێندنەوە، وازھێنانی ئەو یارییەی کە کاری بۆ دەکرێ لەساڵانی رابردوو تا لە داھاتووی نزیک شتێک نەمێنێ بەناوی حکومەت و حکومەت بەتەوای لە ناو قوڵایی بڕیاڕی سەربازییەوەبێ و بارمتە بکرێ.
تەنیا کوردی
وەڵام بدەوه