Kurdistan Press - كەركووكییەكان حەزت لێیە باخچەلی پێت پێبكەنێت كەركووكییەكان حەزت لێیە باخچەلی پێت پێبكەنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كەركووكییەكان حەزت لێیە باخچەلی پێت پێبكەنێت

 

كەركووكییەكان حەزت لێیە باخچەلی پێت پێبكەنێت؟

دڵنیام ئەگەر كورد لە كەركووكدا 50+1 بەدەست نەهێنێت، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە، كە دوژمنی سەرسەختی كوردە، دێتە سەر تەلەڤزیۆن و دەڵێت ”نەمگوت كەركووك شارێكی كوردستانی نییە و توركمانییە و عەرەبیشی تێدا دەژیت“

كەركووكییە بەشەڕەفەكان، دەنگدانت واتە رەتكردنەوەی نەژادپەرستی، واتە بەرگریكردنت لە خاك و ناسنامەكەت.

شێخ سەعیدی پیران بەر لەوەی لە سێدارەی بدەن گوتی: ”ترسم نییە، چونكە دەزانم كۆتاییەكانی ژیانمە و لەسێدارەم دەدەن و بۆ ئەوان سەڕ شۆڕ ناكەم، بەڵام ترسم لەوەیە دوای مردنی من میللەتەكەم شەرمەزارم بكات“

تۆش بڕۆ دەنگ بدە و شێخ سەعید شەرمەزار مەكە، بەو دەنگەت بەباخچەلی و توركە نەژادپەرستەكان بڵێ، بەشەڕ نا بە دەنگم دەیسەلمێنم كەركووك كوردستانییە.

كاتی خۆی، جەمال گورسەل، سەركۆماری پێشووی توركیا، كە بەڕەگەز كوردە چووە ئامەد و لەوێ گوتی“ئەگەر كەسێكتان بینی گوتی كوردم، تفێك بكەنە نێوچاوانی و بڵێن لەم وڵاتەدا تەنیا تورك بوونی هەیە“

بۆ وەڵامی ئەو زۆڵە كوردە، تۆش بچۆ سەر سندوقی دەنگدان و بەو كەسانە بڵێ كە وەكوو گورسەل بیر دەكەنەوە ”سەلماندنمان كەركووك شارێكی كوردستانییە و ئەوەیش پێی وایە كوردستانی نییە، تفی بەڕوودا ناكەین، ئێمە نەتەوەیەكی مەدەنین، بەڵكوو دەنگی راستەقینەمان بەنێوچاوانیدا دەدەین

کارزان گلی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا