Kurdistan Press - لە کەرکوک لە ھەشت کوورسی کەمتر حیزبێک نا ھەموو کورد دۆڕاوە لە کەرکوک لە ھەشت کوورسی کەمتر حیزبێک نا ھەموو کورد دۆڕاوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە کەرکوک لە ھەشت کوورسی کەمتر حیزبێک نا ھەموو کورد دۆڕاوە

لە کەرکوک لە ھەشت کوورسی کەمتر حیزبێک نا ھەموو کورد دوراوە! 

لە کەرکوک، سەرکەوتنی کورد لەوەدایە کە زۆرینەی کوورسی بەدەست بھێنێت، واتا کورد ھەشت کوورسی و زیاتر بەدەست بھێنێت، لە ھەشت کوورسی کەمتر حیزبێک نا ھەموو کورد دوراوە، جارێکی دیکە راکان و ئەمسالەکی پارێزگاری کەرکوک دەبن، کەواتە زۆرینەی کوورسی بۆ حیزبێک گرنگ نیە بەڵکو زۆرینە بۆ کورد گرنگە.

گەر سبەیی پارتی شەش کوورسی بەدەست حیزبەکانی دیکەی کوردی ھیچ کورسی بەدەست نەھێنن، پارتی سەرکەوتنێکی گەورە توماردەکات بەڵام کورد کەرکوک دەدورێنێت بۆ خەڵکی دیکە، پێچەوانەش حیزبێکی دیکەش پێنچ بۆ شەش کوورسی بەدەست بھێنێت بەڵام حیزبە کوردییەکانی دیکە ھیچ بەدەست نەھێنن جارێکی دیکە کورد کەرکوک دەدورێنێت بۆ خەڵکی دیکە.

کورد نابێت ئەم دەرفەتە لە دەست بدات، ھەرچوونێک بێت دەبێ بەشداری دەنگدان بکات، گەر چەند تووڕەبێت لە حیزبێک یان چەند حیزبێکی کوردی دەبێ ھەر دەنگی خۆی بە کوردێک بدات کەباشترینیانە لەناو ھەموو حیزبەکانی کوردی بۆ ئەوەی بە دەنگەکانی بەرگری لە کوردستانبوونی کەرکوک بکەن، ھەر  دەنگێکی کورد لە کەرکوک تیرێکە بۆ دڵی ھەموو ئەوانەی دەیانەوێت کورد بچەوسێنن و ناسنامەی ڕاستەقینەی کەرکوک بگۆڕن، ئەوەش بزانن بایکوتکردن یان فەوتاندنی ھەر دەنگێکی کورد شەرعیەت دانە بەڕاکان و ئەمسالەکانی ھەروەھا شەڕعیەت دانە بە قسەی قەیس غەزعەلی کە وتی کەرکوک عێراقییە و ھەر بەعێراقی دەمێنێتەوە. 

لە کۆتاییدا ھەمیشە لە میتۆدی پارتی دا سەرکەوتنی کورد  پێش سەرکەوتنی حیزبە، ھەروەھا بەرژەوەندی و سەرکەوتنی کورد لە کەرکوک ئەوەیە کە پارتی و یەکێتی زۆرترین کوورسی بەدەستبھێنن، ھەردووکییان بەیەکەوە ھەشت کوورسی و زیاتر بەدەست بھێنن، چونکە ئەوەی عەرەب و تورکمان حسابی بۆ دەکەن پارتی بە دەرەجە یەک و دواتر یەکێتی یە چونکە حیزبە نوێیەکە زۆر بەئاسانی ملکەچی شۆڤێنیەکان دەبێت و غەزعەلی و ئەوانە ھیچ حسابی بۆ ناکەن، دەنگدان بە ئەوانە ھەر وەک وایە عێراق و دەوڵەتە عەرەبەکان بە ئیسرائیل بڵێن ھێرشەکان بۆ سەر  فەلەستین بوەستینن کە ئیسرائیل ھیچ حساب بۆ ئەوان ناکات بەڵام دەنگدان بو پارتی و یەکێتی ھەروەک  وایە ئەمریکا بەئیسرائیل بڵێت بوەستە کەپێش ئەوەی ئەمریکا قسەی خۆی تەواوبکات ئیسرائیل دەوەستێت. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه