Kurdistan Press - کوردبوون چیە؟ کوردبوون چیە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوردبوون چیە؟

 

لەبارەی کوردبوون

لە كوردبووندا هەڵسەنگاندنی مرۆڤ لەسەر بنەمای دین و بیرو باوەڕ نیە بەڵکو لەسەر بنەمای ڕەفتار و کردارە.

کوردبوون واتە نەچیتە ژێر باری زوڵم و ستەمكاری و داگیرکار نەبی و داگیرکارییش 

ڕەتبکەیەوە.

کوردبوون دوورە لە شۆڤینیەت و نەژادپەرستی.

کوردبوون واتە ژینگە و سرووشت بپارێزی و دڵداری لەگەڵ خۆر و چیا و ئاو بكەیت، ئاژەڵ ئازار نەدەیت و لەگەڵ سرووشتی دایكدا ئاوێتە ببی.

كوردبوون واتە ڕێزگرتن لە ژن و دایك و كچ و 

خوشك و مێینە.

کوردبوون سەما و ڕەنگ و ئاواز و شادییە. كوردبوون دڵفراوانی و سەخاوەتە.

كوردبوون سەرسەختی و خۆبەدەستەوەنەدانە...

كوردبوون واتە پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی. نەبوونی هەستیاری بە تاییفە و دین و نەژاد..

كوردبوون ژیری و تێكۆشانە، پشتبەستنە بە خۆت.

كوردبوون بڕوابەخۆبوونە، حەزە بۆ پێشكەوتن....

كوردبوون خۆنەچەماندنە...

ئەمانە كوردبوونن، خووی ڕەسەنی كوردن كە بەهۆی داگیركاری و ئایدیۆلۆژیای جۆراوجۆری نامۆ ونمان كردووە.

جاشبوون، گەندەڵبوون، حەسوودی، تەمەڵی، چاوچنۆكی، جنێوفرۆشی، ناپاكی خەسڵەتی كورد نین... هاوردەن و دەبێ فڕێ بدەرێ..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا