Kurdistan Press - بەغدا چی دەوێت لە کورد؟ بەغدا چی دەوێت لە کورد؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەغدا چی دەوێت لە کورد؟

بەغدا چی دەوێت لە کورد؟ 

بەغدا دەیەوێت حوکمڕانی ئاغا بەسەر کوردەوە بسەپێنێت، گەر کورد خۆی ناڕازیش بکات وەکو ئاغا دەڵێت لە گوندی من بڕون  یان ئەم گوندەیە دەفروشم گەر ئاغایایەکی تر ھات سکیشتان تێر ناکات!  

                        لە سەردەمانێک، خەڵکی گوندێک بێ بەرامبەر بۆ ئاغاکەیان ئیشیان دەکرد تەنھا لە پێناو ئەوەی سکیان تێر بێت ، پیاوێک چەند پارچە زێڕ و زیوێکی ھەبوو لە کۆتا ڕۆژەکانی خۆی بوو، بانگی ھەردوو کوڕەکەی کرد پێی وت کوڕەکانم من وا دەمرم چەند زێرو زیوێکم ھەیە ھەردوکتان دوای مردنی من لەسەرخۆتان دابەشی بکەن، کاتێک پیاوەکە مرد کوڕەکانی لەسەر ئەو زێڕانە شەڕیان کرد، ھەریەکەیان دەیان وت دەبێت بەشی من زیاتر بێت چەند ڕۆژێک هەر دەمەقاڵێیان بوو نەگەیشتن بەھیچ ئەنجامێک بڕیاریان دا بچنە لای ئاغا ئەم کێشەیە یان بۆ چارەسەر بکات.

ئاغا چی کێشەتان ھەیە ؟ 

ھەردو کوڕەکە ئاغا بابمان چەند زێڕ و زیوێکی لەدوای خۆی بۆمان جێ ھێشتووە چەند ڕۆژە ناتوانین زێر و زیوەکان لەسەر خۆمان دابەش بکەین، ھاتینە خزمەتی جەنابت کە گەورەی ئێمەی بۆ ئەوەی چارەیەکمان بۆ بدۆزیەوە. ئاغا چما بابتان زێریشی ھەبووە نەم زانیوە! کوا بیھێنن ئەو زێڕانە ، کەمن ھەبم چۆن ئێوە ھەست بەھەبونی خۆتان دەکەن ببن بەخاوەنی زێڕ و زیو! ھەموو موڵک و سەروەتی ژێر زەوی و سەر زەوی ئەم گوندەیە ھی منن، چیتان دەوێت من سکتان تێر دەکەم ئەگەر ناڕازیشن لە گوندی من بڕۆن یان ئەم گوندە دەفرۆشم کە ئاغایەکی تر ھات سکیشتان تێر ناکات! 

ھەردوو کوڕەکان وتیان ئاغا ببورە ھەڵەی باوکمان بوو نەک ھی ئێمە زێڕ و ھەر شتێکی باشە شایەنی تۆیە تەنھا دەستی جەنابت لەسەر سەرمان بێت ھیچی ترمان ناوێت. 

ئێستاش ئەوەی بە بەعس نەکرا شیعە دەیەوێت تەواوی بکات، حوکمڕانی ئاغا بەسەر کوردەوە بسەپێنن!

کە گەورەترین بەربەست بۆیان مەلەفی نەوت بوو ھەموو شتێکیان کرد لەڕێگای بەکرێگیراوەکانی ناوخۆ و ھەموو ناحەزانی کە بەناو کوردن و لەعێراقیەکان عێراقچیترن مەلەفی نەوت لەدەست کوردەوە دەرھێنا، بۆ ئەوەی چیتر شتێک نەمێنێت بەدەست کوردەوە بەرگری لەبونی خۆیان بکەن، دەرھێنانی مەلەفی نەوت بووە سەرەتایەک بۆ وەرگرتنی ھەموو مافەکانی تر، دوای مەلەفی نەوت نانی کورد چووتە قورگی شێرەوە کەبرسیە بەخوێنی کورد بۆ تێرکردنی سکی الاکراد بەقسەی ئەوان مەرجی تر بەدڵی خۆیان زیاد دەکەن، نەک ھەر دان بەفیدراڵی نانێن مافی ئۆتۆنۆمیش بەکورد حەڕام دەکەن! 

دوای مەلەفی نەوت ئێستا دەڵێن نابێت ھیچ داھاتێکی نانەوتیش بە دەستی حکومەتی ھەرێمەوە بێت دەبێت ھەمووی تەسلیمی حکومەتی ناوەند بکات. کە ئەوەش سەرگرت دەڵێن ھیچ ھێزێک نیە بەناوی پێشمەرگە دەبێت ھەڵبوەشێتەوە لەعێراق تەنھا یەک سوپای دەبێت ھەر شارێکی کوردی موفەوەز شەماڵێک دەبێتە حاکمی شار بڕیار لە حسن پلایس وەردەگرێت! 

نابێت لەسەر ھیچ لافیتەیەکی دەزگای حکومی بە کوردی بنوسرێت ناوی شارەکان لە جیاتی ھەولێر و سلێمانی دەکرێنە اربیل و سلیمانیة! زمانی کوردی بەفەرمی قەدەغەدەکرێت تەنھا دەبێتە زمانی کوچە و کۆڵانەکان!

ئیشیان بەئاڵای حیزب نابێت چونکە حسابی بۆ ناکرێت بەڵام ھەر لە سەرەتاوە ئاڵای کوردستان قەدەغە دەکەن ھەڵبکرێت دەڵێن لە عێراق تەنھا یەک ئاڵا ھەیە تەنھا ئاڵای عێراق ڕێگەپێدراوە ھەڵبکرێت! اکرادەکان تەنھا بۆ بەرژەوندی خۆیان وەکو چەتە بەکاردەھێنن دەبنە خولامی خولامەکان بەتایبەتی لەشەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عێراقدا بەکار دەھێنن! 

ھەر کە کورد خۆی ناڕازیکرد منەتی بەسەرەوە دەکەن دەڵێن چیتان دەوێت سکی ئێوە تێر دەکەین کە ئێمە ھەبین چۆن ھەست بەھەبونی خۆتان دەکەن ببن بەخاوەنی مافی خۆتان ببن بەنەتەوەیەکی جیاواز لە ئێمە! ناڕازین لە شارو و عێراقی ئێمە دەربچن بڕۆن لەژێر حوکمڕانی بەشار ئەسەد یان ئەردوغان بژین لێرە پرسێک نیە بەناوی کورد و کوردستان بڕۆن بۆ لای ئەوان با کوردایەتیتان پێ بدات، کە لە راستیدا ئەوان قەت دان بە ھەبوونی کوردیام نەناوە وەکو نەتەوەیەکی جیاواز! 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه