Kurdistan Press - مەرجی سەلامەتی بیناسازی مەرجی سەلامەتی بیناسازی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەرجی سەلامەتی بیناسازی

رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سۆران و رووداوە دڵتەزێنەکانی تریش دەبێ ببن بە بناغەی دیراسەکردنێکی مەیدانی سەرلەبەری پرۆژەکانی بیناسازی لە هەرێمدا.

پێداچوونەوە بە پرۆژەکانی دروست کردنی بینایە و بیناسازی و  ئاپارتمان و دەرکردنی رێنمایی و وردبینی کردن و بەدواداچوونی جدی لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە رەنگە زامنی کەم کردنەوەی قەبارەی زەرەروزیانی کارەساتەکان بکات. 

رەنگە نەکرێت  رێ لە دووبارە بوونەوەی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە بکرێت، لێ دەکرێ بەرلە دروست کردنی بینایەو دەست پێکردنی هەر پرۆژەیەکی بیناسازیەوە لایەنە پەیوەندیدارە حکومیەکان زامنی جێ بەجێ کردنی شەرتومەرج و رێنماییەکان بکەن و لە نزیکەوە چاودێری بخەنە سەر پرۆژەکانەوە. 

لەپاڵ ئەمەشدا پێویستە بەڵێندەران هەموو هەوڵێکیان بخەنەگەڕ بۆ جێ بەجێ کردنی رێنماییەکان و لەم رووەوە کەمتەرخەمی نەکەن. روودانی هەر کارەساتێکی لەمجۆرەی ئەمدواییەی سۆران لە خۆیدا زەرەرو زیانی مادی و گیانی زۆری لێدەکەوێتەوەو دەبێ رێ لە روودانیان بگیرێ و لە کاتی روودانیشیاندا ئاستی زیانەکان کەمتر بکرێتەوەو بەرپرسیارەتیەکان دیاری بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه