پارتی شکۆ بۆ کوردانی کەرکوک دەگەڕێنێتەوە
شکۆ بۆ مرۆڤ لە نان و ئاو گرنگترە، مرۆڤ شکۆ نەبێت ھەرچی ھەبێت ھەست بەھەبوونی خۆی ناکات، کەھەست بەھەبوونی خۆی نەکرد ھیچ شتێک مانای نابێت بەنەبوون حسابکراوە، کە نەبوون بوو مردووە، کە مردوو بوو ھەموو شتێک کۆتایی دێت و باسناکرێت.
دوای شازدەی ئۆکتۆبەر، کوردانی کەرکوک بێ شکۆ کراون، بۆ ئەوەی ھەست بەھەبوونی خۆیان نەکەن و مردووبن و باسنەکرێن، بەھێزبوونی پارتی لە کەرکوک شکۆ بۆ تاکی کورد دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی ھەست بە ھەبوونی خۆی بکات چیتر نەچەوسێنرێت. پێچەوانەش گەر ھاوکێشەکە نەگۆڕێت ھەر لایەنی تر بەھێز بێت شکۆی تاکی کورد زیاتر دەشکێنرێت، کورد جارێکی تر بەنەبوون و مردوو حساب دەکرێت لە کەرکوک و زیاتر دەچەوسێنرێت.
ئەوجا دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە شکۆی کورد، دەنگدان بە لایەنی تر شەڕعیەتدانە بە نەبوون و بێ شکۆکردنی کورد.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه