Kurdistan Press - هەرگیز ریشی خۆت مەدە دەست بێگانە هەرگیز ریشی خۆت مەدە دەست بێگانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرگیز ریشی خۆت مەدە دەست بێگانە

ئەم جۆرە هەڵسوکەوتەی دەسەڵاتدارانی بەغدا لەگەڵ هەرێم و خەرج نەکردنی شایستە داراییەکان و موچەوبودجەی هەرێم، سەرلەبەری پرۆژەی دەوڵەتی قانون و یاساو حکومەتی ئیتیحادی پوچەڵ کردۆتەوە. 

حکومەتی عێراق ماوەی شەش مانگ زیاترە دەستی دەستی بە قوت و بودجەی هەرێمەوە دەکات. ئەم رەفتارەی بەغدا هێمای ئەوەیە ئەوانەی ئێستا حوکمی عێراق دەکەن ئەسڵەن یەک تۆزقاڵ بڕوایان بە شەراکەت و فیدڕاڵیەوە نیە و هەموو هەوڵێکیان بۆ لە قاڵبدانی هەرێم و دانیشتوانەکەیەتی. 

لەهەمووی کارەساتبارتر دەهوڵ کوتانی ئەو هێزو لایەنە سیاسی و کەسایەتیانە بوو هاواریان لێ هەڵسابوو و شین و ڕۆڕۆیان بوو بۆ هەرێم نەوتەکەی ڕادەست ناکات. 

ئەمان خۆیان شین و مۆر کردبووە ئەگەر هەرێم نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات، هەرێم دەبێتە فیردەوسی ئەعلاو  شامی شەریف و کامەرانی و خێروخۆشی و بەختەوەری و زۆری و بۆری روو لە هەرێم دەکات و هەمووان دەحەسێنەوە. کەچی ئەوەی لە ئەرزی واقع بینیمان رێک پێچەوانەی هەموو ئەو هاتوهاوارو دادو ڕۆڕۆیە بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه