Kurdistan Press - پارتی و حیزبەکانی دیکە پارتی و حیزبەکانی دیکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و حیزبەکانی دیکە

پارتی و حیزبەکانی دیکە! 

حیزبەکانی دیکە کاندید و شەخس سەرچاوەی ھێزی ئەوانن، بەڵام لەپارتی دا رێک پێچەوانەیە پارتی ھێز دەداتە کاندید، ئاسایە کاندیدێک نەناسراو بێت کەس نەزانێت کێیە بەڵام ھەر خۆی لەسەر لیستی پارتی کاندید بکات دەنگی زۆر دێنێت سێ ئەوەندەی کاندیدێکی بەھێزی حیزبەکانی دیکە دەنگ دەھێنێت بەڵام لە لیستی حیزبەکانی دیکە زۆر ناسراو و پارەی زۆر و عەشیرەتی بەھێز لەپشتت نەبێت ھێنندەی مووشتەری مارکێتێک دەنگ ناھێنیی چونکە خەڵک دەنگ بەتۆ دەدات نەک لیستی حیزب. 

وازھێنانی دوو کاندید لە پارتی و پەیوەندیکردنیان بە یەکێتی نە ھێز دەداتە یەکێتی نە پارتی لاواز دەکات، یەکێتی باش ئەوە دەزانێت ئەو کاندیدانە بەبێ پارتی ھیچ  بۆ ئەوان ناکەن، بەڵام یەکێتی ھەر بەس ناوی پارتی دەیویست کە لەبانگەشەی خۆیدا ناوی پارتی بێنێت ھێندەی ھەموو کاندید و بەرپرس و دارو بەردی خۆی ھێز دەداتە بانگەشەی خۆی! ناوی پارتی بۆ ئەوان گرنگە نەک شەخس و کاندید و ئەوانە. گەر لەسەر ئاستی باڵا لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەب سیاسی حیزبەکانی دیکە  پەیوەندی بە پارتییەوە بکەن ھێندە کەسێکی ئاسایی پارتی کە پەیوەندی بە ئەوان بکات دەنگ ناداتەوە، چونکە ھی ئەوان پاشگری حیزبی ئەوان ھەڵگرتووە ھەر ھێندەی  سەنگی ئەوان دەنگ دەداتەوە بەڵام ھی پارتی پاشگری پارتی ھەڵگرتووە  ھێندەی سەنگی پارتی دەنگی دەداتەوە کە ھێندە سەنگی زۆرە بەھیچ شتێک ناپێورێت. 

یانەی پاریس سان جێرمان ئامادیە دە ئەوەندەی ریال مەدرید  مووچە بە ئێمپاپی بدات تەنھا بووندەکەی نوێبکاتەوە بەڵام ئێمپاپی بووندەکەی نوێناکات بەپارەیەکی زۆر کەمتر ئامادەیە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، ئێمپاپی مێژوو و شەخسیەتی ریال مەدرید بەھەموو پاریس ناگۆڕێتەوە چونکە ئێمپابی دەزانێت ھەر ناوی بە ریال مدریدەوە ببەسترێت بە جارێک لەھەمو جیھان دەناسرێت بەڵام لەپاریس دا تەنھا پارە دەبێت نەناو و نە مێژوو و نەھیچ شتێکی دیکە نابێت.  

حیزبەکانی دیکە گەر دە ئەوەندەی پارتی پارە بە ھەر کێ بدەن  کە پێی دەدەن سێ بەشی خەڵک و زیاتر پارتی ھەڵدەبژێرن، چونکە ھەر تەنھا ناویان بەپارتییەوە ببەسترێت ھێندەی ھەموو حیزبەکانی دیکە ناویان دەچێت، ھەر مێژوو و ناوی پارتی بەسە کە ناسراو بیت و ھەست بەھەبوونی خۆی بکات، کەحیزبەکانی دیکە کاتین جگە لە پارە ھیچی دیکەیان نیە بەڵام پارتی ھەموو شتێکی ھەیە تەمەنی سەدەیە ڕۆژ بەدوای ڕۆژ بەھێزتر دەبێت . ئەوانەی واز لە پارتی دێنن لە مێشکی خۆیاندا دەزانن وازھێنان لە پارتی سەد ھەنگاو بۆ دواوەیە، ھەر لەیەکەم ڕۆژدا پەشیمان دەبن و ھەست بە شکستی خۆیان دەکەن. کە ئەو ڕۆژە ھەر دێت دان بە ھەڵەی خۆیان بنێن وەکو ھەموو ئەوانەی پێش خۆیان کە چی ھەڵەیان لە تەمەنی سیاسی خۆیان دا کردووە بەڵام تەمەن ناگەڕێتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵەی تەمەنی خۆیان کە کردوویانە. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه