Kurdistan Press - هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

بەغدا باش ئاگادارە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و هەموارکردنی یاسای نەوت و غاز، بەغدا هیچ بیانوویەکی نامێنێتەوە بۆ نەناردن و خەرج نەکردنی بودجەو موچەو شایستەداراییەکانی هەرێم. هەر بۆیەش هیچ پەلەی نیە لە جێ بەجێ کردنی ئەم دوو  شتە. 

بە هەر بیانوویەکەوە بێت نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و خەرج نەکردنی بودجەو موچە،  دژی ئەو دەستوورەیە بەغدا و دادگای باڵا وەک دەسکەڵایەک و بیانوویەک بەکاری دەهێنن بۆ دەرکردنی بڕیارەکانیان. 

ئۆباڵی دۆخی ژیانی موچەخۆرانی هەرێم و باری دارایی و بازرگانی لە هەرێم لە ئەستۆی حکومەتی ئیتیحادیە. بەڵام هەروەک تێبینی کراوە سەرلەبەری دامودەزگاکانی دەوڵەت بە هۆی کاریگەری و فشارە بەردەوامەکانی لایەنە دەرەکیەکان و بەکار هێنانیان بۆ سەپاندنی ئایدیاو سیاسەتە تائیفیەکانەوە نەیانتوانیوە بە ئەرکە ئیداری و نیشتیمانیەکانیان هەڵسن و بە شێوەیەکی زۆر خراپ لە قالب دراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه