بەشداری هەرێمی کوردستان لە لوتکەی کەشوهەوای دوبەی دەرخەری گرینگی هەرێمی کوردستانە لە ئاستی نێودەوڵەتی بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی.
لوتکەی کەشوهەوا لە دوبەی هەوڵێکی جددی جیهانە بە ئاڕاستەی کەم کردنەوەی کاریگەریە نەرێنیەکانی دەرەدانی گاژە ژەهراویەکان و رزگار کردنی ژینگە لەو ئالودەبوونەی بەهۆی پێشکەوتنە خێراکانی پیشەسازی و نەوت و گازەوە دووچاری هاتووەو سیاسەتمەدارانی جیهانی رووبەرووی چەندین ئاڵنگاری کردۆتەوە.
بانگهێشت کردنی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لایەن رێکخەرانی ئەم لوتکەیە لە پاڵ عێراق، هێمای زیندووێتی و پێگەی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە لە حیسابات و هاوکێشە نێوەدەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان. 
لەمەش زیاتر پووچەڵ کردنەوەی هەر هەوڵێکە بۆ بچووک کردنەوە، پەراوێز خستن  یا لە کاریگەری خستنی پێگەی هەرێم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
                            
                                
                                
                                
وەڵام بدەوه