کەرکوک دڵخۆشە بە گەڕانەوەی پارتی!
شەش ساڵە پارتی لە کەرکوک نیە بەقەت ئەم شەش ڕۆژە کە پارتی لە کەرکوکە بۆنی کوردایەتی لە کەرکوک نەھاتووە، بە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک ھەم کورد ھەست بە خاوەندارێتی کرد، ھەم حیزبە کوردییەکانی دیکەش بە بەبوونی پارتی لە کەرکوک ھەست بە ئازادی و جورئەتی خۆیان کرد، کە بۆ یەکەم جار دوای شەش ساڵ جورئەتیان کرد ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاکانی خۆیان بەرزبکەنەوە. ھەمیش پێکھاتەکانی دیکەی کەرکوک دڵخۆشبوون بە گەڕانەوەی حیزبێک کە خاوەن پرەنسیپ و پارێزەری بەھاکانی مرۆڤایەتی و نێودەوڵەتی یە، قەت نە خۆی دەسەپێنێت و نەکەس لەسەر کەسی دیکە دەسەپێنێت و شەڕ دەکات بۆ مسووگەرکردنی مافی ھەمووان بەبێ ڕەچاوکردنی نەتەوە و ئایین و مەزھەب.
کەرکوک و کەرکوکییەکان چەند دڵخۆشن بە گەڕانەوەی پارتی دوو ھێندە نەیارەکانی پارتی دڵتەنگ و بەترسن بە گەڕانەوەی پارتی چونکە دەزانن پارتی حیزبی ھەڵقولاوی دڵی خەڵکە، ئێدی بە بوونی پارتی سەردەمی خۆسەپاندنی ئەوان کۆتایی دێت کۆتا بەھاری ئەوانە لەکەرکوک پاییزیان بەسەردێت گەڵاکان «خەڵکیان» لێ ھەڵدەوەرن، کەرکوک بەرگێکی نوێ دەپوشێت بەھارێکی پڕ گەش و ژیانێکی نوێ بۆ دەگەڕێتەوە، جا ئەوانە ھەرچییان لە دەست دێت درێغی ناکەن بۆ دژایەتیکردنی پارتی بۆ ئەوەی بەھاری ئەوان نەبێتە پاییز! بەڵام کەرکوکییەکان ئەم جارە بڕیاری خۆیان داوە کەدەنگ بە حیزبێک دەدەن کە حیزبی ھەموو کەرکوکیەکان بێت بەبێ جیاوازی نەتەوە و ئایین و مەزھەب، دەنگ بە حیزبێک دەدەن کە شەڕ بۆ کەرکوک دەکات نەک شەڕ بە کەرکوک دەکات. کە جگە لەپارتی ھیچ حیزبێکی دیکە نیە ھەڵگری ھەرسێ پرەنسیپی ئاشتی و پێکەوەژیان و مروڤایەتی بێت، کە ئەم پرەنسیپانە بۆ کەرکوکییەکان لە نان و ئاو گرنگترە، کە لای خەڵکی دیکە ئەم پرەنسیپانە تەنھا دروشمن بەڵام لای پارتی ھەمیشە لە واقیعدا پراکتیزە دەکات.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه