جارێک ئەردوغان لەسەر کەناڵانی تورکیا وتی لە ھەر خاکێک شەھیدمان دا ئەو خاکە دەبێتە خاکی ئێمە. ئەو قسەیەی ئەردوغان زۆرمانا لەخۆ دەگرێت، سەرنج بدەن ھەر شەڕێکی تورکیا و پەکەکە تورکیا سنورەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی زیاد کردووە، ھەمیشە شەڕەکان لەبەرژەوەندی تورکیا کۆتایی پێ ھاتووە، لەھەر دوولا چەند کەسێکی کەم دەکوژرێن ئەوانیش سەربازی ئاسایی و کوڕی فەقیرن، لە ھیچ شەڕێکی نێوانیان دا نابینی کەسێکی موھیم یان سەرکردەیەکی باڵای ئەوان بکوژرێت.
سەرکردانی پەکەکە چیروکی دڵداری ھەیە لەگەڵ داگیرکارانی کوردستان، وەکو ئەو کور و کچەن کە دڵدار و خۆشەویستی یەکترن بەڵام نایانەوێت ھیچ کەس لەپەیوەندیان بزانێت بۆ ئەوەی پەیوەندیان کۆتایی نەیێت چونکە بنەماڵەی ھەردوکیان خوێنداری یەکترن! پەکەکەش لەپشت پەردە پەیوەندیان زۆرباشە لەگەڵ داگیرکارانی کوردستان بەڵام بە ئاشکرا خۆیان بە دوژمنیان دەزانن، بۆ ئەوەی خەڵک و لایەنگرانی خۆیان پێ ھەڵبخەڵتێنن بەردەوام بن لەو کاسبیەی پێیان دەکرێت، لەو نیعمەتانەی ئەوان پێ دەدەن کۆتایی نەیێن، لەھەردوو لاش بخۆن، لەلایەک بەناوی خەباتەوە، لەلایی ترەوە خزمەتی ئەجێندای ئەوان بکەن.
لە ھەر بستێکی خاکی ئازادی کوردستان پەکەکە قاچی خۆی لەسەر دانێت، قاچی دواتر قاچێکی میتی تورکیا دەبێت، یان قاچێکی پاسداری ئێرانی دەبێت، یان قاچێکی استخباراتی بەعسی سوریا دەبێت، یان قاچێکی حەشدی شەعبی عێراقی دەبێت. تەنھا قاچی دواتر قاچی کوردی نابیت لەسەر ئەو خاکەی کوردستان بێت! گەر نا دەبڕن، دەکۆژن! چ بە فیشەکی میت و پاسدر و حەشد و استخبارات بێت بەبەھانەی نزیکین لە پەکەکەبوون، یان چ بە فیشەکی پەکەکە بێت بەباھەنەی نزیکن لە تورکیا!
ھەر شەڕێکی پەکەکە کردبێت دەستکەوتی بۆ ھەموو خەڵکیتر ھەبوە تەنھا بۆ کورد نەبووە، پەکەکە شەڕێکی کەم و ئەشواعی دەکات، جاری وا ھەیە بە دەمانجە فیشەک لە (F16)ی تورکیا دەنێت، تەنھا بۆ ئەوەی شەڕعیەت بەخۆی بدات کە شەڕ دەکات بەھانەش بەتورکیا دەدات بۆ ئەوەی گوند و چیایەکانی کوردستان بوردومان بکات، دواتر ھەر خۆی ئەو شوێنە چوڵدەکات بۆ ھێزی داگیرکاری بەرامبەر، تەنھا بۆ پێشمەرگە چوڵ ناکات! کە پەکەکە چەند ساڵە لەشنگال سەنگەری دژی پێشمەرگە لێداوە ناھێلێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە کەچی لەگەڵ حەشد لەیەک سەنگەردان، لەم کۆتایەدا بەشەرێکی کەم زۆربەری خاڵە ستراتیژیەکان بە سۆپای عێراق دا. ھەر پەکەکە بوو ڕێگەنەدا ھێزی ڕۆژ بگەڕێتەوە بۆ رۆژئاوا ناوچەی ئارام بەرێوەببات بەبەھانەی ئەوەی کە نزیکن لەتورکیا، کەچی ھەر خۆی بە ئاسانی بە شەڕێکی کەم ئەو ناوچانە نیوەی بە تورکیا دا، نیوەی تر بە سوریادا.
بەم سیاسەتەی پەکەکە پراکتیزەی دەکات، نەمانی پەکەکە یان دەست ھەڵگرتنی پەکەکە لەچەک لەبەرژەوەندی کوردانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، لە بەرامبەردا نەمانی پەکەکە لەزیانی ھەموو داگیرکارانی کوردستانە، ھەر بۆیە ھەرگیز نە تورکیا نە ھیچ وڵاتێکی تری ئیقلیمی و داگیرکارانی کوردستان نایانەوێت پەکەکە لەناوبەرێت یان دەست لە چەک ھەڵبگرن، چونکە ئەوەی ئەوان ناتوانن و بە مەحاڵ دەزانن کە بەدەستی بھێنن، پەکەکە مەحاڵ بۆ ئەوان دەکاتە ڕاستی و بەئاسانی پێیان دەدات.
پەکەکە بوو زۆر شاری سوریا پاکی کرد لەداعش لەسەر حسابی ھەزاران گیانی کەچ و خورتی کورد و بەبێ بەرامبەر بە بەشار ئەسەدی دا، کە بەشار ئەسەد تا ئەوساتەش ناسنامەی مرۆڤ بوون بەکوردانی ڕۆژئاوا ڕەوا نەدەبینی و پێی نەدەدا، ھەر پەکەکە بوو دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی زۆر ناوچەی ستراتیژی ھەم لەڕۆژئاوا ھەم لەباشوری کوردستان بە تورکیا دا بۆ قەڕەبوکردنی ڕێکەوتنی لۆزان، ھەر پەکەکەیە ناھێلێت ھیچ ھێزێکی کوردی جولە بکات لەڕۆژھەلاتی کوردستان، دژایەتی ھەر ھێزێکی کوردی دەکات کەلەوێ بیەوێت چالاکی بکات بە دوای بەدەست ھێنانی مافی کورد خەبات بکات، ھەر پەکەکەیە 38 ساڵە لە باکوری کوردستان ڕاکردوە یەک چاڵاکی لەوێ نەکردوە 38 ساڵە لەوێ مات و بێدەنگە. قەتیش ناگەڕێنەوە بۆ باکور!.
وەڵام بدەوه