کورد دوای قۆناعی بەعس و حوکمی ئاگروئاسن و زەبرو زەنگ و تۆقاندن و کاولکاری زیاتر لە چەندین دەیەی دەسەڵاتدارانی بەغدا، دەیان جار هەوڵیدا وەک هاوبەشێکی ڕاستەقینەو هاوڵاتیەکی هەقیقی و خاوەن ماف و ئەرک لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق و قۆناغی پۆست بەعسیزم بێتە قەبوڵ کردن.
بەڵام بەداخەوە ئەزمونی دوای سەدام بۆ کورد پڕیەتی لە قۆناغە هەڵبەزودابەزەکان و نەبوونی پەیوەندیە جێگیرەکان و پاشگەزبوونەوەی سیاسیەکانی بەغدا لە بەڵێنەکانیان و دوورکەوتنەوەیان لە چەسپاندنی شەراکەتی ڕاستەقینە و سزادانی دەستەجەمعی هەرێم و بڕینی بەشە بودجەو گڵدانەوەی شایستە داراییەکانی کورد.
بۆیە دوای ئەم هەموو ساڵە لە ئەزمونی شێوازی حوکمڕانی لە بەغدا و زاڵبوونی عەقڵیەتی نکۆڵی لێ کردن، کورد گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی پێویستە سەرلەبەری پەیوەندیەکان و کۆی گشتی چۆنیەتی بەشداری کردنی سیاسیانەی لە بەغدا بە گشتی و شێوازی حوکمڕانی گۆڕانکاری ریشەیی بەسەردا بێت و مۆدێلێک بێتەئاراوە چیتر پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە قۆناغی قەیران دوای قەیراندا تێنەپەڕن.
وەڵام بدەوه