Kurdistan Press - مەسرور بارزانی جارێکی دیکە جیهانی ئاگادار کردەوە مەسرور بارزانی جارێکی دیکە جیهانی ئاگادار کردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی جارێکی دیکە جیهانی ئاگادار کردەوە

 

مەسرور بارزانی جارێکی دیکە جیهانی ئاگادار کردەوە کە دەبێ کار و فشارەکانیان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان بێت نەوەک دوابخرێن.

لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوە و ناوەڕۆکێکی سەرنج ڕاکێش و کاریگەری، شەڕی ئیسڕائیل و حەماس و کێشەی فەلەستین و پرسی دامەزراندنی دوو دەوڵەتی، بە پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلی کوردستان بەستەوە، هەروەها بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە وەڵامی پرسیارەکاندا، جەنابیان هەوڵیدا سەرنجی جیهان بۆ ئەوە ڕابکێشێ کە بەبێ چارەسەرکردنی پرسی میللەتان بە تایبەتیش پرسی کورد و فەلەستین،  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی سەقامگیر و گەشەکردوو نایێتە دی، بەبێ ئەوەش جیهان ناتوانێ ئاسایشی هەبێت و دڵنیایی ئایندەیەکی باشتر بە دانیشتوانەکانی بدات.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئەو ڕاستیە مێژوویەی وەبیر ئامادەبووان و خەڵک هێنایەوە، کە پرسی کورد وەک نەتەوە و کوردستان وەک نیشتیمان لە باشووری کوردستان، هێشتا بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە، هۆکارەکەی درێژبوونەوەی هەمان ئەو عەقڵیەتە زاڵەیە کە لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێڕاقەوە هەیە، لە دوای بیست ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری و دروست بوونی عێڕاقی نوێ و چەسپاندنی ژمارەیەک لە مافەکانی گەلی کوردستان لە دەستووری هەمیشەیی عێڕاق دا، بەڵام نە ڕێز لە دەستوورەکە دەگیرێ و نە کاری پێدەکرێت، تەنها ئەو ماددە و بڕگانە نەبێت کە لە بەرژەوەندی پێکهاتەیەک دایە، کە هەوڵی خۆسەپاندن و دووبارە کردنەوەی هەمان ئەزموون و مێژووی سەردەمی دیکتاتۆری دەدات، کە ئەمەشیان بەلای خەڵکی کوردستانەوە هەرگیز جێگای قبوڵ کردن نیە.

 

حسیبە سعید گەردی

۲۱ـی دێسەمبەری ۲۰۲۳

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه