Kurdistan Press - حکومەت لە بەرپرسیارەتیەکان ڕاناکات حکومەت لە بەرپرسیارەتیەکان ڕاناکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەت لە بەرپرسیارەتیەکان ڕاناکات

خەرج کردنی پارەی خستنەگەڕی پرۆژکانی خزمەتگوزاری و ئاوەدان کردنەوە لە لایەن حکومەتەوە لە پاڵ دابین کردنی کۆمەڵێک پارەی پێویست بۆ ئەو پرۆژانەی دەمێکە بە هۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوەستێنرابوون، ئەوپەڕی بەرپرسیارەتی حکومەت بەرامبەر هاوڵاتیان و خەمخۆری بەرپرسانی کابینەی نۆ پیشان دەدات. 

لەوەتەی ئەم کابینەیە دەست بەکاربووە، دەرزەنێک ئاستەنگ و ئاریشەی جۆراوجۆر بەرۆکی حکومەتی گرتووە. هەر لە بڕینی بەش و کەم کردنەوەی بودجەی هەرێم لە لایەن بەغداوە بگرە تا دەگاتە لافاوو کارەساتە سرووشتیەکان و تەنگ پێ هەڵچنینی پ.ک.ک لەو ناوچانەی دەستی بەسەرداگرتوون. 

بودجەی بڕاو لە لایەن بەغدا بە گشتی و نەگەڕاندنەوەی داهاتی پارێزگای سلێمانی و خاڵە سنووریەکانی زۆنی سەوز لەم ماوەیەی کابینەی نۆ دەست بەکار بووە، گەورەترین فشاری بۆ حکومەت و توانا داراییەکانی دروست کردووەو حکومەتیشی رووبەرووی دەیان ئاستەنگ و ئاڵنگاری دارایی و کارگێری کردۆتەوە. 
لێ حکومەت توانیویەتی ئەو پەڕی تواناکانی لە ئیدارەدانی قەیرانە یەک لە دوا یەکەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان بخاتەگەڕ و هاوکێشەکە رابگرێ. 

بێگومان سەرکەوتنی هەر ئیدارەو حکومەتێک لە بەڕێوەبردبی  قەیران و دۆخە نەخوازراوەکان و ئیدارەداندا، بەندە بە بارستای ئەو بودجەو ئیمکانیاتە داراییانەی بەردەستن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه