Kurdistan Press - لە پێناو لایکێک چی بە یەکتر ناکەن لە پێناو لایکێک چی بە یەکتر ناکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە پێناو لایکێک چی بە یەکتر ناکەن

هەندێ لەوانەی خۆیان پێ پاڵەوانی بێ ناوو نیشانی رووبەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە، زمان و دەمیان لە هیچ بێ ڕێزی و سوکایەتی کردنێک بەویتر و بەوانیتر ناپارێزن. 

جێگەی سەرسوڕمانە کۆمەڵە کەسانێکی دارووخاوو بەدموراڵ و دەم پیس وەک گورگی هار  لە پێناو چەند لایکێک و بەرزکردنەوەی ئەکتیڤی ئەکاونتە ژەهراویەکانیان، بەربوونەتە گیانی تەکنۆلۆژیاو شەلەم کوێرم دەست لە کەس ناپارێزن. 

تەکنۆلۆجیا بەرهەمی فکرو  هەوڵدان و تێکۆشان و شەونخونی کەسانێکە، تا سەر ئێسقان پابەندی مۆراڵ و بەرپرسیارەتین و جێگەی داخە خەڵکانی بێ فکرو بێ مەعریفەو شکاوو نەفس نزم بەمجۆرە لەکەداری دەکەن. 

ئەم بکەرانە وەک بڵێی بە شیری حەرام گۆش کرابن، پەلاماری ڕاست و چەپیان ئەدەن و ئەوەی بە خەیاڵیاندا دێت دەیخەنە سەر رووپەری پەیجەکانیانەوە. 

ئەم هەلسوکەوتە ناشرین و دوور لە ئەخلاق و مۆراڵی کۆمەڵایەتی تەنیا لە کەسانێک دەوەشێتەوە بروایان بە هیچ نیەو لە گشت بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەیی و ئایینیەوە داماڵدراون و وەک کۆمەڵەبەکرێ گیراوێکی نەفس نزم و تێکدەرو بێ فکر، شەوورۆژ سەرقاڵی شکاندنی یەکترو ئەمو ئەون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا