Kurdistan Press - کێشەی موچە و داهاتی سلێمانی کێشەی موچە و داهاتی سلێمانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەی موچە و داهاتی سلێمانی

ئەوەی تۆزێک خاوەنی هەست و ویژدانو بەزەیی پێداهاتنەوەو شعوری ئینسانی بێت جەرگی بۆ دۆخی موچەخۆرانی سلێمانی گڕ دەگرێ. 

بەردەوامی دان بەم دۆخەی دارایی و شاردنەوەو گڵدانەوەی داهات و بودجە لە لایەن ئیدارەی سلێمانیەوە تەنیا یە خوێندنەوەی عەقڵانی بۆ دەکرێ: 
ئیدارەی سلێمانی بە ئەنقەست و مەبەستێکی شاراوەی  سیاسیەوە ئەیەوێ لە رێگەی سزادانی گشتیەوە تەنگ بە دانیشتوانی سلێمانیەوە بهێنێ و ئۆباڵی هەموو نەهامەتیەکانی پارێزگا بخاتە ئەستۆی حکومەت و لەسەرووشیانەوە پارتیەوە. 

حەقە دانیشتوان و هاونیشتیمانیانی شاری سلێمانی چیتر ئەم غەدرە مێژووییە لە ئیدارەی سلێمانی بە گشتی و یەکێتی نیشتیمانیەوە قەبوڵ نەکەن. 

حەقە چیتر بە فیتی یەکێتی ئۆباڵی نەهامەتی و بێ موچەیی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان نەخەنە ئەستۆی حکومەتەوەو ڕاستیەکان بە چاوی خۆیان ببینن. 

بەری رۆژ بە بێژینگ ناگیرێ وئەم بێدادی و عەنتەریاتەی دەرحەق بە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانیەوە دەگرێ لە رۆژی دەنگدان و هەڵبژاردنە گشتیەکاندا بێگومان یەخەی کوێخاکانی ئیدارەی پارێزگا دەگرێ و خەڵکی بە شەرەفی سلێمانی  سزای ئەم ناحەقی و بێویژدانیە لە رۆژی دەنگداندا لە یەکێتی و ئیدارەی شار دەکەنەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا