Kurdistan Press - وتیان بۆ ھەلی کار، کەچی ئەوانەشی کاریان دەکرد بێ موچەیان هێشتنەوە وتیان بۆ ھەلی کار، کەچی ئەوانەشی کاریان دەکرد بێ موچەیان هێشتنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وتیان بۆ ھەلی کار، کەچی ئەوانەشی کاریان دەکرد بێ موچەیان هێشتنەوە

سێ برای تەمبەڵ چوونە سەر کار بۆ ئەوەی زەویەک بدورنەوە، لە ناو زەویەکەدا کەروێشکێک بێچوی خۆی دانابوو، کەروێشکەکە ترسێکی زۆری لا دروست بوو کە زەویەکە بدورنەوە وبێچوەکانی بە دەست بگرن و بیبەن، ماوەیەک وەستا بینی لای سێ براکە نە بایە نە بارانە، چوو گوێبگرێت بۆ ئەوەی بزانێت ئەو سێ برایە چی قسەیەک دەکەن، سێ براکە ووتیان ھێشتا ڕۆژ زۆر ماوە ئەمڕۆ ئیش ناکەین، ئەمڕۆ دەکەین بە پشو بۆ خۆمان، سبەی بەشێک تەواو دەکەین دووسبە بەشێکی تر سێ بەیانی بەشێکی تر. 

کەروێشکەکە ھاتە لای بێچوەکانی، بە پێچوەکانی وت مەترسن ئەمساڵ ھەموو لێرە بە ئیسراحەت بەسەر دەبەین کەس ئەم زەویە نادورێتەوە ئەوانە ھێندە تەمبەڵن بەبێ ئەوەی ئیش بکەن بۆخۆیان ڕۆژێکیان کردە پشوو کە ھەموو ڕۆژ لەبێ کاریدا لە پشو دان، ھەر سێ براکەش لەسەر بەزمەکە بەردەوام بوون ھەموو ڕۆژ دەھاتن و دادەنیشتن ئەمڕۆ دەکەین بە پشوو بۆ خۆمان ڕۆژ زۆری ماوە کارەکە تەواو دەکەین. کەروێشکەکەش فشەی بە قسەکانی سێ براکە دەھات و پێدەکەنی. 

ڕۆژێک لەناکاودا برایەک وتی: با زەویەکە ئاگری تێپەردەین بە تەواوی بیسوتێنین، ھەر کە کەروێشکەکە ئەم قسەیەی گوێ لێ بوو بەجدی وەریگرت بەتەواوی ترسی گرتی، چونکە زانی کەسی تەمبەڵ لەکۆتایی دا ھەر بە کاری ھیچەوە دەیگرێت،  خۆی هیلەک ناکات ڕێگا ئاسانەکە دەگرێتەبەر، یەکسەر چوە لای بێچوەکانی، پێیانی وت خێراکەن با فریای گیانی خۆمان بکەوین تەواو ئەوان زەویەکە دەسوتێنن. ئەم جارە قسەکانیان جدین نەک وەکو ھەمیشە فشەن. 

یەکێتیش وەکو ئەو سێ برا تەمبەڵەن ھەمیشە لەبانگەشەی دەنگدان دا قسەی زۆر گەورە دەکەن، وەکو بۆ ئارامی بۆ ھەلی کار، بۆ خزمەتگوزاری زیاتر، ئەم جارە دەبینە حیزبی یەکەمی کوردستان، ئەمە دەکەین، وا وا دەکەین ھتد ..، کەچی بەھەموو یەکێتیەوە چەند ساڵە ناتوانن شەقامێک تەواوبکەن، کە دەستکرا بە شەقامی سەد مەتری سلێمانی، ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بوو، ئێستا ترەمپ نا بایدن ساڵێک زیاترە سەرۆکی ئەمریکایە ، تاڵیبان گروپێکی تیرۆریستی بوو لە کونە مشک دابوو،  ئێستا تاڵیبان کۆشکی کۆماری سەرۆکایەتی بەدەستەوەیە حوكمرانی ھەموو ئەفغانستان دەکەن، قاسم سولەیمانی نانی بەیانیان لە بەغدابوو، بۆ نانی ئێواران لە دیمەشق بوو!  ئێستا سولەیمانی نەنانی بەیانی ماوە نەنانی ئێوارە چەند ساڵە کوژراوە! ئیڤانکای کچی ترەمپ ھێشتا سینگل بوو کەس نەی دەناسی! ھەڵەنەبم تا ئێستا دووجار مێردی کردوە ھەموو کەسیش دەیناسێت بەتایبەتی کوردەکانی خۆمان و برا عەرەبەکانمان لەوڵاتانی خەلیج. 

کەچی ھێشتا یەکێتی نەک ھەر شەقامی سەد مەتری تەواو نە کردوە بەڵکو نیوەشی تەواو نەکردوە ھەر وەستاوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەت چەند جاریش بودجەی تەواویشی بۆ تەرخان کردوە! لە ئەنجام دا نە شەقامەکە دروستکرا، نە پارەکە دیار ماوە، کەس نازانێت کێ بردی لە گیرفانی کێ دایە!. 
یەکێتی ھەر ھاواری دەکرد بۆ ئارامی ھاواری گەیشتە حەوت تەبەقەی ئاسمان، کەچی لەسەر زەوی لەناو سەنتەری شاری ڕانیە لەسەر ناکۆکی باڵ باڵانێ سەر کورسی دەسەڵات سەرکردەی خۆیان درایە بەر گولە! وتیان بۆ خزمەتی زیاتر کەچی  سەدەیەک چونە دواوە ئێستا خانەنشین لەسرەی موچە گیانیان دەسپێرن! وتیان بۆ ھەلی کار، کەچی ئەوانەی کاریشیان دەکرد بێ موچەیان هێشتەوە شاریان غەرق کرد لە زبڵ و خاشاك دا. 

یەکێتی ھەمیشە نەکاری ھەبووە نەکار دەکات وەکو سێ برا تەمبەڵەکە ھەر لەپشودان، تەنھا کاردانەوەیان ھەبوە بۆ کاری خەڵکیتر کە لەسەروی خۆی بۆیان دێن لەسەریان دەسەپێنن، کە نەھێڵن ئەو کارەیان سەربگرێت، جا چی پرۆژەیەک بێت یان بەرەو پێشچونی ھەرێم بێت لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی باشتر.

HogirNerwayi 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه