Kurdistan Press - جارێکی تر سەلمێندرا هەولێر ناوەندی بڕیاردانە جارێکی تر سەلمێندرا هەولێر ناوەندی بڕیاردانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جارێکی تر سەلمێندرا هەولێر ناوەندی بڕیاردانە

جارێکی تر  سەلمێندرا هەولێر ناوەندی بڕیاردانە

ئەڤین بارزانی

سەردانەکەی شەوی ڕابردووی محەمەد شیا سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەولێر و دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە سەلمێندرا هەولێر بە کردە نەک تەنها لەسەر ئاستی عێراق، بەڵام لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێستا ناوەندێکی گرنگی بۆ بڕیاردانە.

سەردانەکەی سودان بۆ هەولێر دوای دوو ڕووداوی گرنگ لە ناوچەکە ڕوویدا، سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ بەغدا بوو، لە بەغدا بلینکن پەیامێکی ڕوونی بە بەرپرسانی عێراق و ئێران دا کە ئەوان عێراق بۆ هیچ کەسێک چۆل ناکەن.، گرنگترین خاڵەکەی تر دەرکەوتنی وەزیرێ دەرەوی ئەمریکا بە جل و بەرگی گوللەنەبر بوو، کە نیشان دەدات ئە ئامادەن بۆ شەڕ.

دوای ئەم سەردانە سودانییە، بەخێرایی چووە ئێران و گەڕایەوە و بەخێرایی هاتە هەولێر، چاوی بە سەرۆک بارزانی کەوت، لە پەیامە فەرمییەکاندا، هەندێک خاڵ باس کرا سەبارەت بەوەی کە لە سەرەدانەکەی سودانی دا باسی چی کراوە، بەڵام یەک ڕاستی ئاشکرا بووە ، ئێستا دۆخی ناوچەکە زۆر ئاڵۆزە، کاریگەری شەڕەکە ئێستا ململانێ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ناوچەکەدا هەیە، لە عێراقیش کاریگەر دەبێت، چونکە هێزەکانی ئێران بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە... عێراق. ئێرانیش پەیامی ئاشکرایی دایە ئێران ئەگەر ئەمریکا کێشە بۆ ئێران دروست بیکات، ئێرانیش دەتوانێت لە زۆر جێگا کێشە بۆ ئەمریکا دروست بیکات.

بەڵام خاڵە گەورە و گرنگەکەی سەردانەکەی سودان ڕوون بوو، هەولێر بووەتە ناوەندێکی گەورەی بریاردان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بێ هەلێر و بە تایبەتی بێ و سەرۆک بارزانی لە عێراق هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت،نەما و دۆخەکە سەقامگیر نییە ، ئەمە زۆر ڕوونە، بەهۆی ئەمەوە سودانیش هاتە هەولێر، ئێمە زۆر باش دەزانین کە خەڵکێکی زۆر لە بەغدا هەن بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.

خاڵێکی تری گرنگ ئەم رووداوانە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو بۆ فەرەنسا، بەم سەرەدانا هەرێمی کوردستانێ ئەم پەیامە داوە ئێران و عێراق و وڵاتانی دیکە کە حسابێکی تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان بیکەن، یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی تر کە سودانی نەچار بوو سەرەدانی هەرێمی کوردستانی بیکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه