Kurdistan Press - کوردەکان لە کەرکوک دەنگ بەکێ بدەن؟ کوردەکان لە کەرکوک دەنگ بەکێ بدەن؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوردەکان لە کەرکوک دەنگ بەکێ بدەن؟

کوردەکان لە کەرکوک دەنگ بەکێ بدەن؟ 

ھۆگر نێروەیی 

لە دوای شەڕی یەکەمی جیھانی، کاتێک مستەفا کەماڵ کە ناسراوابوو بە(ئاتاتورک) دەوڵەتێک بۆ تورکیا لە میراتگیری ئیمبراتۆریەتی عوسمانیا دامەزراند، دەوڵەتی ئاتاتورک پشت بە ناسیۆماڵیزمی تۆند بەسترا، بڕیاری دا بە «تورک» کردنی نەتەوەی غەیرە تورک، کە ڕاگەیاند ھیچ نەتەوەیەک لە تورکیا نیە جگە لە تورکەکان، ھەتا دەستی برد بۆ مێژوو جوگرافیا، کەھەرچی ناوی کورد و کوردستان ھەبوو لە مێژوودا گۆڕی بۆ تورک و تورکیا. لە سەدەی شازدەیەمیش  شا ئیسماعیلی سەفەوی بە شمشێر و خۆسەپاندن مەزھەبی ئاینی ئێرانیەکان گۆڕی بۆ شیعە، کە لەوێش مەزھەبی ئاینی کوردەکان بەزۆری کرد بە شیعە. ئەوجا لە کەرکوکیش شەڕی حیزبایەتی نیە، بەڵکو شەڕی ناسنامەیە، کە ھەریەکیان دەیەوێت ناسنامەی خۆی لەکەرکوکەوە بچەسپێنێت، ناسنامەی ڕاستەقینەی کەرکوک بەتەواوی بگۆڕن و لەناوببەن! 

ئەوەی ڕاستی بێت نەدەسەڵاتدارانی عەرەب بەشیعە و سونەوە، نە دەسەڵاتدارانی تورکمان و نە ھیچ لایەنێکی شۆڤینی لە کەرکوک نەک قەت نایانەوێت پارتی دەنگی زۆرینە بھێنێت بەڵکو نایانەوێت پارتی یەک دەنگیش لە کەرکوک بھێنێت، چونکە ئەوان دەزانن ھەرکێ دەنگ بھێنێت پارتی نەبێت  کەرکوک ھەروەکو ئێستا بە داگیرکراوی دەمێنێت و دەگەن بە ئامانج، ناسنامەی کەرکوک بەتەواوی دەگۆڕن دەکەن بە ناسنامەی خۆیان، دیکتاتۆریەت و خۆسەپاندنی ئەوان بەردەوام دەبێت و زیاتر دەکرێت، بەڵام گەر  پارتی دەنگ بھێنێت کەرکوک ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی وەردەگرێت، گۆڕانکاری ڕیشەیی لە کەرکوک دا دەکرێت، کەرکوک دەگەرێتەوە بۆ خاوەنی خۆی، کە خاوەنەکەی دادپەروەرترینە، قەت ھیچ پێکھاتەیەک بەسەر ئەوی تردا ناسەپێنێت مافی ھەمووان دەدات. کە خەڵکی دیکە قەت وەکو حیزب کێشەیان لەگەڵ پارتی نیە بەڵکو کێشەیان لە خەباتی پارتی یە، کە خەبات بۆ کەرکوک و ھەموو ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکەی کوردستان دەکات، کە پارتی ئامرازە خەبات و ئامانجی لەسەرووی حیزبە. 

بەپێی ھەموو بەڵگەکانی مێژوویی، بەبەڵگەکانی عوسمانی و بەریتانی و عەرەبییەوە، کورد زۆرینەیە لە کەرکوک و ناسنامەکەی کوردستانیە، کەرکوک بەشێکە لە جوگرافیای کوردستان، بەڵام ھەمیشە ھەوڵیان داوە ئەم ناسنامەیە بگۆڕن ناسنامەی خۆیان پێوەبلکێنن! ھەر ئەوانەی بە عەقڵی دوێنێ کە دەیانەوێت ناسنامەی کەرکوک بگۆڕن لەناو ھەموو حیزبە کوردییەکان تەنھا دژایەتی پارتی دەکەن، چەند ساڵەش ھەوڵ دەدەن تەنھا پارتی نەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، ھیچ کێشەیان لەگەڵ ھەبوونی حیزبەکانی کوردی نیە پارتی نەبێت، ھەر بوویە لە گەڕانەوەی پارتیش ھاواریان لێ ھەڵسا و خۆپێشاندانییان کرد، چونکە ئەو زەویەی ئەوان داگیرکردبوو بە گەڕانەوەی پارتی تێک ھەژێنرا. پارتیش ئەم جارە چاوەڕێی دەنگی شەرعی کەرکوکییەکانە بۆ ئەوەی ھەم پارێزگاری لەناسنامەی کەرکوک بکات، ھەم پێکەوەژیان بەڕقەراربکاتەوە بۆ شاری پڕ پێکھاتە و ڕەنگی جیاواز. کە ئەوانی تر شەڕی پۆست و نەوتی کەرکوک دەکەن، پارتیش شەڕی ناسنامە دەکات، ئەوجا ھەر دەنگێک بۆ پارتی دەنگەکە بۆ بەناسنامەکردنی کوردستانبوونی کەرکوک.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه