Kurdistan Press - ئۆباڵی داگیرکاری ئۆباڵی داگیرکاری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئۆباڵی داگیرکاری

چەندین ساڵە پە کە کە بە کەڵەگایی و زۆرداری چەندین بنکەو بارەگای لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان داناوەو هەرگیز رۆژێ لە رۆژان تاقە جارێک گوێی بە ئاموژگاری و داواکاریەکانی حکومەتی هەرێم و  پێشمەرگەو دانیشتوانی گوندو ئاواییە دوورەدەستەکان نەداوە. 

زیاد لەمەش ئەم حزبە هیچ حیساب بۆ هەرێم و دامودەزگا شەرعیەکانی ناکات و خۆی بە خاوەنی کوردستانی باشور دەزانێت و سیاسەتێکی زۆرملێی داگیرکاری بەو پەڕی غرورو لە خۆباییەوە پەیرەو دەکات و  تۆزقاڵێک ڕێزی بۆ حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان نیە. 
سەپاندنی سیاسەتی زۆرەملێی وەرگرتنی باج و گومرک و  دەست بەسەر داگرتنی مەڕوماڵات و  ستاندنی سەرانەش لە خەڵکی گوندوئاواییەکان، لەولا بوەستێ. 

هێزەکانی پێشمەرگە  چەندین جار لەو ناوچانەیشی  پەکەکە بنکەو بارەگاو دامودەزگای راوورووتی  لێ داناوە، داوای لێکردوون رێگە بدەن پێشمەرگە بێت و ئەوان ناوچەکە چۆڵ بکەن،  تا کو بیانوو نەکەوێتە دەست سوپای تورک و ناوچەکان داگیر نەکات. 

بەڵام پەکەکە وەک پیشەی جارانیان بەردەوام بوون لەسەر سیاسەتی کەلەرەقی و غروری خۆیانەوەو هەموو داواکاری و پێشنیارە ئەرێنیەکانی حکومەتی هەرێم و پێشمەرگەیان رەت کردنەوە. 

بۆیە ئۆباڵی سەرەکی ئەو لەشکەرکێشیەی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی پەکەکە و تاکڕەوی و ملهوریەکانی  ئەم بزاڤە نەک بە زیان بۆ کوردی باکور، بەڵکو بۆ باشوریش حەقیقەتێکی نکۆڵی لێ نەکراوو حاشاهەڵنەگرە و دەبێ هەمووان ئەم ڕاستیانە بزانن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا