وێنەیەک ھەزاران مانا.
کە بەرپرسێکی ئەمریکی یان ئەوروپی دێتە ھەرێمی کوردستان، لە کوێی کوردستان بێت جگە لە جل و بەرگێکی فەرمی یان ئاسایی ھیچی تر لەبەرناکات، لە وڵاتی خۆش ھێندەی کوردستان لە سەلامەتی ژیانی خۆی دڵنیا نیە، ھێندە دڵنیاییە نەک لە ھەولێری پایتەخت بەڵکو دەتوانێت لە ھەر کوچ و لادێیکی کوردستان ھەتا لەسەر شەقامێک بەبێ ھیچ پاسەوانێک شەو تا بەیانی بخەوێت
بەڵام ئەمەی دەبینین سەنگەری پێشەوەی شەڕ نیە بەڵکو بەغدایە، ئەمشەو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق گوللەبەندی پۆشیوە! ناچاری نەبێت ھیچ بەرپرسێکی جیھانی یەک چرکەش لە عێراق نابێت!
ئەمە ئەو ڕاستیە دەگەینێت کە عێراق تەنھا دەوڵەتە بەڵام ھیچ بنەمایەکی دەوڵەتبوونی تێدا نیە بەڵام کوردستانە ھەموو بنەمایەکی دەوڵەتبوونی ھەیە تەنھا دەوڵەت نیە.
بەرژەوەندی وڵاتانی زڵھێز وادەخوازێت گەر نا دەبوو کوردستان دەوڵەت بێت عێراقیش بەشێک بێت لە کوردستانی مەزن بۆ ئەوەی ھەموو خەڵکێک تێدا ھەست بە سەلامەتی خۆی بکات.
#HogirNerway
وەڵام بدەوه