Kurdistan Press - ئاڵنگاریەکانی ئێستای کوردستان ئاڵنگاریەکانی ئێستای کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاڵنگاریەکانی ئێستای کوردستان

کۆمەڵگەی کوردستان لە ئێستادا رووبەرووی دەیان ئاڵنگاری و هەڕەشەی ناوەخۆ و دەرەکی بۆتەوە. 

هەروەک تێبینی کراوە لەوەتەی کابینەی نۆ دامەزراوە رۆژ نیە نەیارانی هەرێم لە گرووپە تیرۆریستیەکانەوە بگرە تا هێزو تاقم و دەستە  و گرووپگەڵی ناو هەناوی هەرێم و دەستی تێکدەری دەرەکی، کێشەو ئاستەنگ و کۆسپ نەخەنە بەردەم حکومەتەوە. 

لە زۆر پرسی پەیوەندیدار بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە ئەو چین و توێژانەی سەردەمانێک خۆیان بە دڵسۆزانی قەوارەی هەرێم و رەخنەگرو چاکەکارەوە لە قەڵەم ئەدا، هەر لە چرکە ساتی دەست بەکار بوونی ئەم کابینەیەوە کەوتنە سەنگەر گرتن لە حکومەتەوە. 

ئەم سەنگەر گرتنە لە زۆر حاڵەتدا  بە ئاراستەی دانانی هێمای پرسیار لە سەر کۆی گشتی سیستەمی سیاسی و دامەزراوە حکومیەکانی هەرێم و پەکخستنی هەوڵ و کۆششەکانی حکومەتەوە پەلی هاویشت بەرەو ختوکەدانی هەستی هاونیشتیمانیانەوە دژ بە حکومەت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه