هیچ گومانی تێدانیە بەردەوامیدان بە بایکۆتی پرۆسەی پەروەردە لە دەڤەری سلێمانی هەوڵێکی نەزۆکە بە ئاڕاستەی بەردەوامیدان بە قەیران و درۆوست کردنی ئاڵۆزی و گومان خستنە سەر دامودەزگا شەرعیەکانی هەرێم و سەرهەڵدانی پەتای نەخوێندەواری.
پرۆسەی پەروەردە دەرخەری زیندووێتی و هۆشیاری کۆمەڵگاو زەمینەی گەشەو پێشکەوتنە لەهەر کۆمەڵگایەکدا.
هەرهێزو بزاڤ و دەستەو تاقم و حزبێکی سیاسی بە هەر بیانوویەک، هانی بەردەوامیدانی پەکخستنی پەروەردە بدات و بە جددی کاری بۆ بکات، لە هەر جۆرە هەستێکی نیشتیمانپەروەری و بەرپرسیارەتیەوە داماڵدراوەو بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو و پاشاگەردانی پەروەردەیی و نەخوێندەواری و لێکەوتەکانیەوە بەرپرسیارە.
وەڵام بدەوه