رۆژانە بە بەرچاوی ئێمەوە دەیان کارەساتی سرووشتی لە گۆشەوکەناری ئەم جیهانە بەرۆکی ژیان دەگرن و کاولکاری و ماڵوێرانی دەکەن بە دیاری بۆ مرۆڤ و ئاوەدانیەوە.
مرۆڤ بەو هەموو پێشکەوتنەی پێی گەیشتووە ئێستاشی لەگەڵدابێ توانای پێشبینی کردنی مەرگ و کارەساتە سرووشتیەکانی وەک بوومەلەرزە، لافاو، وشکەساڵی و ڕۆچۆنی زەوی و ….هتدی نیە. بە دیوێکی تردا مرۆڤ هەمیشە دەستەوەستانە لە ئاست روودانی کارەساتە سرووشتیەکانەوەو هەموو جارێکیش بە ناچاری دوای روودانی کارەساتەکان دەکەوێتە خۆی.
بۆیە بۆ شوێنێکی وەک هەرێمی کوردستان دامەزراندنی تیمێکی بەهێزو ڕاهێنراوی کارای رووبەرووبوونەوە یا وەڵامدانەوەی خێرای کارەساتە سرووشتیەکان پێویستیەکی حەتمی و زۆر زەروورە.
وەڵام بدەوه