بۆ ئەو کاتانەی خەیاڵ و وشە و عەقڵەکان یاریان پێ نەدەکرا.
مرۆڤەکان سادە بوون.
عەشق بە ھۆی عاشق بوونی تۆوە سادە بوو.
ژیان کردن بەھۆی ئامانج و خەونەکانی ژیانەوە سادە بوو.
بمگێرەوە بۆ رۆژانی رابردوو.
بمگێڕەوە بۆ ئەو ساتەوەختانەی شەویان نەبوو...لە دارستانی چڕوپڕ لە دارودرەختدا ھەژمونی گورگ و رێوی و کەمتیارو چەقەڵ دەمێک بوو ببوو بە رابردوو.
بمگێڕەوە بۆ ئەو رۆژانەی شەوەکانی بە چرای دڵەپاکەکانەوە روناک دەکرانەوەو دەمەو ئێواران ھەمیشە لە حەسرەتی دوێنێی رابرد، خەمێکی قوڵ و پڕلە تاسە سەرتاپای جەستەمانی ئەتەنیەوە.
بمگێڕەوە بۆ ئەو سەردەمەی ترس لە داھاتوو، دڵەراوکێی ئەمڕۆمان نەبوو...ھیوا ھەبوو و ھێشتا نائومێدی تەنگی پێمان ھەڵنەچنیبوو.
وەڵام بدەوه