عێراقیەکان بە سەرجەم چین و توێژەکانەوە دوای رووخانی بەعس و ڕاماڵینی پاشماوەکانی هزری بۆگەنی بەعسیسزم، بەهیوای هێنانەکایەی دەوڵەتێەوە بوون ڕەنگدانەوەی بەسەر سەرجەم بوارەکانی ژیانەوە هەبێ و حکومەتێکی دیموکراتی پلۆراڵ، بکارێ لانی کەمی بنەماسەرەکیەکانی ژیان و گوزەرانێکی شایستەیان بۆ فەراهەم بکات و گەلانی عێراق لەم بارودۆخە ئاڵۆزەوە بگوازێتەوە بۆ دۆخێکی باشتر و دڵنیاترو قۆناغ و وێستگەیەکی هیوابەخشترەوە.
جگەلەمەش عێراقیەکان هیواخوازبوون سەروەری یاسا، کۆمەڵێک دەرەنجامی باش و ئەرێنی بەرچاوی لێبکەوێتەوەو نیشتیمان و کۆمەڵگا لە سایەی قانون و شەفافیەت و پێکەوەژیان و یەکتر قەبوڵ کردن و سەرخستنی شەراکەتی راستەقینەوە، رووەو ئاسۆیەکی گەش و پڕ لە دڵنەوایی و دڵنیایی و متمانەوە هەنگاو بنێت.
بەڵام ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بەدی دەکرێ، ڕێک پێچەوانەی خەون و خواستەکانی سەرجەم گەلانی عێراقە بە گشت.
بەداخەوە بۆ کورد دۆخەکە گۆڕانکاریەکی بەرچاوو ریشەیی بەسەردا نەهاتووە، هەرچەندە کاراکتەرە سیاسیەکانی بەغدا کەسانی ترن.، لێ عەقڵیەتی سیاسی هەمان عەقڵیەتە چەقبەستووەکەی جارانی بەرهەمی مێژووی ململانێ سیاسیەکانی ئەم وڵاتەیە.
وەڵام بدەوه