Kurdistan Press - هەرێم لە نێوان ڕادەست کردنی نەوت و بێ موچەییدا هەرێم لە نێوان ڕادەست کردنی نەوت و بێ موچەییدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرێم لە نێوان ڕادەست کردنی نەوت و بێ موچەییدا

هەموو ئەو هێزو کەسایەتیانەی بانگەشەی ڕادەست کردنی نەوتیان دەکرد بە بەغداوە، کپ و خامۆش و بێدەنگن. 

ئەو هێزولایەن و کاراکتەرانەی شەوو رۆژ جاڕی ڕادەست کردنی نەوت و نەرمی نواندن و خۆڕادەست کردنی هەرێمیان بە بەغدا ئەدا،  حەقە لە هەڵوێستی بەغدا بێنەدەنگ و چیتر خۆڵ نەکەنە چاوی خەڵکی ڕەشورووتەوە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روانگەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەو موچەو شایستەداراییەکانی هەرێمەوە دوو ساڵ زیاترە دەیان گەڕی دانوستانی لەگەڵ بەغدا ئەنجام داوەو جگە خەمساردی حکومەتی ئیتیحادی و کات کوشتن هیچ نیەت پاکیەکی لە بەغداوە نەبینیوە. 

بانگەشەکارانی ڕادەست کردنی نەوت بە ناوەند، ئەگەر تۆزقاڵێک هەست بە بەرپرسیارەتی مێژوویی و ئەخلاقیانەوە بکەن لەم دەستی دەستی کردنەی بەغدا دێنە دەنگ و چیتر لە رێگەی جموجۆڵ و لێدوان و چالاکیە پۆپۆلیستیەکانیانەوە خۆڵ ناکەنە چاوی موچەخۆرانی هەرێم و هاندانیان بۆ بەگژداچوونەوەی حکومەتی هەرێم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه