Kurdistan Press - هاوردەو هەناردەو کشتوکاڵ هاوردەو هەناردەو کشتوکاڵ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوردەو هەناردەو کشتوکاڵ

هاوردەو هناردە دوو کۆڵەگەی سەرەکی ئابوری بەهێزو فرە چەشنن. وڵاتان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی پێداویستیەکانی ناوەخۆ رۆژانە شتومەک لە وڵاتانی ترەوە هاوردە دەکەن و بەم شێوەیە بڕێکی زۆر لە داهات و دراوی نیشتیمانی دەگوازنەوە  دەرەوە. 

لەهەمان کاتیشدا بڕێکی زۆر لە بەرهەمە ناوەخۆییەکان هەناردەی دەرەوە دەکەن و بڕێکی بەرچاو لە دراوی  بیانی لە بری هەناردەکراو، وەردەگرن. 

ئەم هاوردەو هەناردە کردنە لەو وڵاتانەی خاوەنی ئابوریەکی بەهێزن، تا ئاستێکی باش هاوسەنگی لە نێوان شتومەکی هەناردەکراو و هاوردەکراو رادەگرێ و جۆرێک لە سەقامگیری ئابوری بۆ بازاڕی ناوەخۆ دێنێتە کایەوە. 

تایبەت بەهەرێمی کوردستان پێویستە بەرلە هەناردەکردنی شتومەک و بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵداریەکان، رەچاوی دۆخی بازاڕ و ئاستی ئابوری نیشتیمانی و پێداویستیەکانی رۆژانەی هاوڵاتیان بکرێت و ئەم پێداویستیانە پڕ بکرێنەوەو دواتر پلان بۆ هەناردەکردنی ئەم بەرهەمانە دابنرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه