Kurdistan Press - بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان جینۆسایدە بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان جینۆسایدە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان جینۆسایدە

برسیکردنی خەڵکی ئەگەر جینۆساید نەبێت، ئەی چییە؟! 

سەرەڕای پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی پابەندییەکانی، عێراق دەوڵەتێکە بەهیچ رازی نییە، و پابەندی ڕێکەوتن و بەڵێنەکانی نییە. کاری لە پێشینەی برسیکردنی کوردستانییانە و چێژی لێوەردەگرێت، و ئامانجی ڕووخاندنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و قڕکردنی کوردستانییانە.

بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەپاندنی بارودۆخێکی تایبەت بەسەر کۆمەڵە یان گەلێک کە ئامانج لێی برسیکردنیان بێت لە پێناو لەناوبردنی بەشێک یان هەموویان، بە جینۆساید دادەنرێت.

جینۆساید تەنها کوشتنی ڕاستەوخۆ ناگرێتەوە، بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش جینۆسایدە. برسیکردن چ جیاوازییەکی لەگەڵ کیمیاباران و ئەنفال و زیندەبەچاڵکردن هەیە؟! تەنانەت  سەپاندنی ئەم بارودۆخە دەروونییەی کە خەڵکی لە کوردستان تیایدا دەژین، کاریگەرییەکانی لە دوورمەودادا خراپتر و کارەساتبارتر دەبن لە هەر تاوانێکی تر. کەواتە ئەگەر تاوانی بڕینی قوتی کوردستانییان جینۆساید نەبێت ئەی چی ناودەنێن؟. 

لە ئێستادا بۆ بەرپەچدانەوەی پیلانی نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئەرکی لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییانە لەو ئامانجەی کە عێراق هەیەتی و پێویستە هەوڵبدات کورد یەکدەنگ و یەکگرتووبێت. 

ئەو زۆلە کوردانەشی کە پێیان وایە نەمانی هەرێم و بێ هێز بوونی لە بەرژەوەندی ئەواندایە، یاخود ئەوانەشی کە وای دادەنێن ئەگەر حکومەتی هەرێم لاواز ببێت ئەوان مووچەکانیان وەردەگرن، با ئەزیەتێک بکێشن و سەرێک لە ڵاپەڕەکانی مێژوو بدەن، بۆ ئەوەی بەچاوی خۆیان ببینن، کە چارەنوسی کورد کاتێک لاواز بێت بە جاش و باشیەوە یەکە و لای دوژمن، کورد هەر کوردە.

‏#QahramanOthman

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا