رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم ئەگەری جەنگێکی سەرتاپاگیر دایەو شارەزایانی کاروباری ئەم بەشە لە جیهان لەسەر ئەو بڕوایەن ئاڵۆزیەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسڕائیل رەنگە سەر بکێشێ بۆ تەقینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کۆنترۆڵ دەرچوونی دۆخەکە.
کەچی حکومەتی عێراقی بەردەوامە لەسەر یاری چاوچارکێ و خۆدزینەوە لە جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم.
بەغدا بە بێ گوێدانە ئازارو مەینەتیەکانی کوردستانیان، سڵ لە هیچ ناکاتەوەو بە رۆژ شتێک دەڵێ و بە شەویش شتێکی تر.
دەستی دەستی کردنی بەغدا لە ناردنی بودجە و موچە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەر نیە بەوەی سیاسیەکانی بەغدا بە تەنگ چارەسەری کێشەو گرفتەکانەوە بن و نیەتی چارەسەرکردن و پێک هاتنیان هەبێت. بەڵکو تەنیا سەرقاڵی کات کوشتن و رۆژبەڕێ کردن و ماندوو کردن و ئەزیەتدانی هەرێمن.
وەڵام بدەوه