Kurdistan Press - پەندێک لە جەنگی ئۆکراینا پەندێک لە جەنگی ئۆکراینا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەندێک لە جەنگی ئۆکراینا

جەنگی ئۆکراینا دەرخەری حەقیقەتێکی مێژوویی و سەلمێنەری ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرە. 
ئەو خۆراگری و گیانی بەرخودانەی گەلی ئۆکراینا لە میانەی بەرگری کردنی سەرسەختانەیان لە خاکو نیشتیمانی خۆیان نواندیان، حاڵەتێکی دەگمەنە لە مێژووی شەڕو پێکدادانە سەربازیەکان لە ئاستی جیهاندا. 

بەرخودان و خۆراگری گەلی ئۆکراینا لەم جەنگەدا بێ وێنەیە. 
گەلی ئۆکراینا بۆ مانەوەیان وەک نەتەوەو پارێزگاری کردن لە خاکی نیشتیمانیان لەپاڵ سەربازو جەنگاوەرانی سوپادا مانەوەیان هەڵبژارد و وڵاتی خۆیان نەکرد بە نێچیرێکی ئاسان بۆ رووسەکان و داگیرکاری زلهێزی جیهانیان رەت کردەوە. 

گیانی بەرخودان و  رۆحیەتی بەرز و ورەی پۆڵایینی بەرەنگاربوونەوەی ئۆکراینەکان هەم سوپای زەبەلاحی رووسیەی تووشی شۆک و سەرسوڕمان کرد، هەم ئەم حەقیقەتەشی سەلماند: 
هەر نەتەوەیەک بۆ مانەوەی خۆی بە مانای تەواوی نەتەوە بەرگری  لە نیشتیمان و زێدو بابوباپیرانی خۆی نەکات، هیچ دەوڵەت و لایەنێکی نێودەوڵەتی ئامادە نیە شەڕی بۆ بکات و سینگی خۆی بکاتە قەڵغان و بەڵاگێڕەوەی و قوربانی بۆ بدات. 

حەقە ئێمەی کوردی چەوسێنراوی دەستی بێگانەو تورکوفارس و عەرەبی شۆفینی بەدڵێکی فراوانەوە پەند لەو جەنگەی ئۆکراینا وەرگرین و ئەم ڕاستیەمان لەبەر چاو بێت تەنیا خۆمانین دەتوانین بە یەکڕیزی و دەست لە ناودەست و دوور لە پەرتەوازەیی و هزری ناوچەگەرێتی و بە پشتگیری و پشتیوانیکردن لە یەکتر، هەوڵی پاراستن و سەرخستنی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی  تەنگژەو قەیرانەکان بدەین و ئامادەی هەرجۆرە قوربانیەک بین لە پێناو پارێزگاری کردن لە شکۆی نەتەوە و نیشتیمانمانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا