Kurdistan Press - بۆچی ڕووی تیرەکانی دوژمن و نەیار لە سەرۆک وەزیرانە؟! بۆچی ڕووی تیرەکانی دوژمن و نەیار لە سەرۆک وەزیرانە؟! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆچی ڕووی تیرەکانی دوژمن و نەیار لە سەرۆک وەزیرانە؟!

‎بۆچی ڕووی تیرەکانی دوژمن و نەیار لە سەرۆک وەزیرانە

لەسەرەتای دەست بەکاربونی کابینەی نۆیەم ، ھیچ کاردانەوەیەکی ئەوتۆ نەبینرا دژی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ، ھۆکارەکەشی ئەوەبو کە کۆڕۆنا بەسەردا ھات ، حکومەت نەیتوانی کارنامەکەی ڕاستەوخۆ دەستپێ بکات ، بۆیە تا ساڵی یەکەم تێپەڕی ھەمو ئەوانەی کەئێستا دژایەتیی دکەن بێدەنگ بون !.

تەنانەت لەبەرنامەیەکی تەلەفزیونیدا ئەڤین ئاسۆ لەبارەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە بافڵ تەڵەبانی ھاوسەرۆکی ئەوکاتی یەکێتی دەپرسێت چیت ھەیە بۆ کاک مەسرور بارزانی ، لە وەڵامدا دەڵێت ( مامەڵەکردن لەگەڵ جەنابیان زۆر خۆشە ، لەبەر ئەوەی کەسێکی ڕاستە ، سپی سپیە و ڕەش ڕەشە و خاوەن یەک قسەیە ) ئەمە مەفھومی قسەکانی بو لەسەر دیدگای ناوبراو لەبەرامبەر جەنابی سەرۆک وەزیران

سەرەتا کاتێک کە ئەو چوە بەغدا و ھەوڵی ڕێکەوتنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی و زیاتر لە ١٩ جار وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد ، ھەمو ئەوانەی ئێستا دەڵێن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوای ڕادەستکردنی نەوت ئەمە دەکات ، ئەوکاتیش دەیانگوت حکوومەتی ھەرێم نابێ ڕوو لە عێڕاق بکات فلان وڵات توڕەدەبێت !!.

سیاسیە عێڕاقیەکان پێیان وابو دەرفەتی چاک ھاتوە بەتایبەت لەسەردەمی عادل عەبدولمەھدی کاتێک سەروک وەزیران بوو.

دواتر چی لێھات و بۆچی ھەمو ئەوانە لە جەنابی سەرۆک وەزیران ھەڵگەڕانەوە ؟ ھۆکارەکەی ئەمەیە:

یەکەم: جەنابی سەرۆک وەزیران ڕشدبو لەسەر جێبەجێ کردنی کارنامەی چاکسازیەکەی و ڕای گەیاند ئەمە جەنگی منە ، بۆیە ھەرچی ئەوانەی کەپێشتر بۆیان دەچوە سەر دژی وەستانەوە بەتایبەت ئەوانەی تەنسیقی باشیان لەگەڵ ھەندێ لایەنی شیعی بەغدا ھەیە.

دووەم: دەستی ئاوەدانی و پێشکەوتن لە سەنتەری شارەکانەوە بەرەو گوند و قەزا و ناحیەکانی برد ، ئەمەش بوە ھۆی ئەوەی کەوا مەترسی لەسەر ئۆپۆزسیون دروست ببێت ، چونکە ئەوان لەو شوێنانە بەھێزبون و چەقی ھێزیان کەوتە لەرزین ھەربۆیە دژایەتیەکی توندی حکومەت دەکەن.

سێیەم:ھەنگاوەکانی بۆ پێشخستنی کوردستان ،ستراتیژیی دوورمەودان ، بۆیە دوژمنانی ھەرێمی کوردستان ئەمە بەمەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان دادەنێن ، ئەمەش وایکرد لەڕێگەی بەکرێگیراوەکانی خۆیانەوە بەردەوام ھێرش بکەنە سەر جەنابیان و حکوومەتەکەی.

چوارەم : سەرۆک وەزیران ھەمو ڕێکەوتنێکی بە شێوەیەک دەوێت کە سیاسی یاسایی بن لە چوار چێوەی دەستور لەگەڵ عێڕاق ، چونکە ورد بینە و نایەوێت ڕێکەوتنەکان ببنە ھۆکاری ئەوەی دوژمن یاری بە ژیانی خەڵکی کوردستان بکات ھەرئەمەش وایکردوە ھەندێ لایەن پشتیوانی سیاسیی ڕێکەوتنەکان نەکەن و تەنانەت دژی ئەم ڕێکەوتنانە کاربکەن .

پێنجەم: پاراستن و بەھێزترکردنی ھەرێمی کوردستان یەکێکی ترن لە ئامانج و ستراتیژیەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، بۆیە لەئێستادا ھەمو ھەولێکی دوژمن و جاشەکانیان لاوازکردنی ھەرێمە ، چونکە ئەوەی کە پلانی بۆ دانراوە لەسەر ئەو بناغەیەی ھەیە ھەرێمێک بەھێزێکی دەوڵەت دروست دەکات ، ئەم بەھێزکردنەش لە ڕێگەی پڕۆژە ستراتیژیەکانی بەدی دەکرێت گرنگترینیان ھەمەجۆر کردنی داھاتی ھەرێمی کوردستان بو لە دەستپێکی کابینەی نۆیەمدا ، وەک ئەوەی ئێستا دەبینین کە نەوت لەم قۆناغەدا نافرۆشرێت ئەوەی ھەیە ئەویش نەدەما !! بەڵام بەھۆی ھەمەجۆر کردنی داھات ھزێک ماوە لو کوردستان.

شەشەم: جەنابی سەرۆک وەزیران ھەمو ھەولێکی ئەوەیە گەلێکی خۆبەڕێوەبەر و کۆمەڵگایەکی خۆبژێو و گەنجەکی خاوەن کار دروست بکات ، ھەوڵیداوە سەرکاری لە بازنە تەسکەکان بھێنێتە بازنە فراوانەکان ، واتا ژمارەیان زۆر بکات بە شێوەیەک ھەر جوتیارێک سەرکارێک بێت ، ھەر فرۆشیارێکی بەرھەمی ئەم جوتیارە سەرکارێک بێت واتا ھەموان بەیەکەوە و بەیەک بەستراوی خاوەنی پڕۆژەی تایبەتی خۆیان بن.

ھەمو ئەمانە وایکردوە ڕووی تیری دوژمن و نەیاری وڵاتمان لە دەوڵەتمەدار مەسرور بارزانی بن ، چونکە ئەو بە ھیوا و ئومێدی ئەم ولاتە دەبینن ، ئەگەر ھەنگاوەکانی مەترسیبان بۆ سەر کوردستان ، ئەوا دوژمن و نەیارەکان نەک ڕێگریان نەدەکرد و کێشە و گرفتی بۆ دروست نەدەکردن، بەلکو ھانیان دەدا بەردەوام بێت چونکە ئەوان خۆیان کوردستانێکی لاوازیان دەوێت .

ھەکار مزوری

توێژەری سیاسی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه