Kurdistan Press - قەیران و ساڵە سەختەکە تێدەپەڕێت قەیران و ساڵە سەختەکە تێدەپەڕێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەیران و ساڵە سەختەکە تێدەپەڕێت

قەیران و ساڵە سەختەکە تێدەپەڕێت..

تەنیا کوردی

بڕیاری دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی لقی پاریس، کە بڕیاری راگرتنی نەوتی ھەرێمی کوردستانی لە رێگەی تورکیا بۆ بەندەری جیھان دا، بووە مایەی قەیرانێکی سەختی ئابووری لە ھەرێم، بەڵام ئەم قەیرانە ھەرێمی نەخست، ساڵێک ماوە کە ھەرێم دەچێتەوە سەر نەخشەی وزە. ئەم بڕیارەی راگرتنی نەوتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٢٥ ھەڵدەوەشێتەوە و، جارێکی تر گەر تورکیا و ھەرێم بیانەوێ رێککەوتنی نێوانانیان کارا بکەنەوە دەتوانن ئازادانە نەوتی ھەرێم وەک جاران ھەناردە بکەنەوە.

چۆن و بۆچی؟

...............

لە ساڵی ١٩٧٣ رێککەوتن لە نێوان تورکیاو عێراق کراوە کە نەوتی عێراق لەرێگەی خاکی تورکیا بگوازرێتەوە بەندەری جیھانی...

لە ساڵی ١٩٧٦، ١٩٨٥ ئەم رێککەوتنە نوێ کرایەوە، دواجار لە ساڵی ٢٠١٠ جارێکی تر ئەم رێککەوتنە لەنێوان عێراق و تورکیا نوێکرایەوە، بەڵام تەنیا بۆ ١٥ ساڵ، واتە لە ساڵی ٢٠٢٥ مانگی ٩ ئەم رێککەوتنەی نێوان عێراق و تورکیا کۆتایی دێت.

ئەگەر لە ساڵی ٢٠٢٥ تورکیاو عێراق رێککەوتن نوێ نەکەنەوە، ئەوکاتە فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی تورکیا بە رێککەوتنێکی ئازادانە یان ھەمان رێککەوتنی پەنجا ساڵ نوێ بکرێتەوە، بەبێ ھیچ رێگریەکی نێودەوڵەتی جارێکی تر ھەرێم دەتوانێ ئازادانە نەوتی خۆی ھەناردە بکاتەوە بەبێ ئەوەی دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی جا لقی پاریس بێ یان واشتنت دی سی، ھیچ رێگری لە ھەناردەی نەوتی ھەرێم ھەبێت، چونکە ئەوکاتە تورکیاو عێراق ھیچ رێککەوتنێکیان نامێنێ کە تورکیا پابەند بە حکومەتی عێراق بێ لە گواستنەوەی نەوتی ھەرێم، تورکیا دەتوانێ بۆ نەوت و غازی سروشتی رێککەوتن لەگەڵ ھەرێم بکات و ئەم رێککەوتنەش دەولیەن و محەلیەن دەستوورییە.

لەبەر ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٠ تورکیا لە رێککەوتنەکە لەگەڵ عێراق بڕگەیەکی واژۆ کردووە کە تا ١٥ ساڵی تر نەوتی خاوی عێراق تورکیا بۆ گواستنەوە دەبێ پابەند بێ بە وەزارەتی نەوتی عێراق و حکومەتی عێراق، جگە لەم دوو کەناڵە عێراق پابەندی ھیچ رێککەوتنێک نابێ لە دەرەوەی حکومەتی عێراق، ئەم بڕگەیە وای کرد کە لە سکاڵای دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی لقی پاریس،  تورکیا لە یەکەم سکاڵا سەرکەوتوو نەبێ، بۆیە تورکیا سکاڵاکەی بردە لقی واشتن دەیەوێ بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بە ھەڵوەشانەوەی ربککەوتنەکە براوە بێت، کە رێککەوتنەکە لە ٢٠٢٥  کۆتایی دێت و پازدە ساڵ تێدەپەڕێ، ئەوکاتە ھەرێمی کوردستان دەتوانێ رێککەوتنی خۆی ھەبێ، تورکیا دەتوانێ ئازادانە ئەم رێککەوتنە بکا، بەبێ ئەوەی ھیچ بڕیارێکی نێودەوڵەتی رێگر بێ لە ھەناردەی نەوتی ھەرێم.

لە ٢٠٢٥ دەکەوێتە سەر ھەڵوێستی بەغدا کە ئەگەر پابەندی رێککەوتن نەبێ لەگەڵ ھەرێم، ئەوا ئەم کاتە ھەرێم وەرەقەی نەوت و غازی خۆی جارێکی تر دەکەوێتە دەستی خۆی، دەشتوانێ پرۆژەی کۆنفیدڕاڵیەتی وزە زیندوو بکاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه